حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه‌ كاره‌با به‌ شاره‌كانى عێراق بدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ له‌ وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، به‌ ماڵپه‌ڕێكى عێراقى راگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر به‌غدا سووته‌مه‌نى وێستگه‌كان دابین بكات، ئه‌وا حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه‌ 500 میگاوات كاره‌با به‌ شاره‌كانى عێراق بدات.

دیار بابان به‌ڕێوبه‌رى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ له‌ وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى ئایار به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، هه‌رێم ئاماده‌یه‌ كاره‌با بۆ چه‌ند شارێكى عێراق دابین بكات.

دیار بابان ده‌ڵێ، "حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ساڵى رابردووه‌وه‌ ئاماده‌یى ته‌واوى نیشان داوه‌، كاره‌با بۆ چه‌ند شارێكى عێراق دابین بكات". روونیشى ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ شاره‌كانى مووسڵ و كه‌ركووك و دیاله‌ ده‌توانن به‌ بڕى 500 میگاوات كاره‌باى هه‌رێم سوودمه‌ند بن.

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "داوامان له‌ حكومه‌تى فیدڕاڵى كردووه‌، سووته‌مه‌نى وێستگه‌ وه‌ستاوه‌كان دابین بكات، بۆئه‌وه‌ى دووباره‌ كاریان بكه‌نه‌وه‌ و له‌ دابینكردنى كاره‌با سوودیان لێ وه‌ربگرینه‌وه‌".

هه‌موو هاوینێك عێراق تووشى كێشه‌ى كه‌مى كاره‌با ده‌بێت و له‌ ئه‌نجامیشدا ناڕه‌زایىه‌كى جه‌ماوه‌رى گه‌وره‌ دروست ده‌بێت، له‌ ئێستاوه‌ به‌رپرسانى حكومه‌تى مسته‌فا كازمى كه‌وتوونه‌ته‌ خۆ بۆئه‌وه‌ى كێشه‌ى كاره‌با چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین