له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 20 رۆژ... دووه‌م جاره‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق هه‌واڵى هێرشكردنى داعشى بۆ سه‌ر دوو بیره‌ نه‌وتى كێڵگه‌ى باى حه‌سه‌ن له‌ كه‌ركووك پشتڕاست كرده‌وه‌ و ده‌ڵێ، "شه‌هید و برینداریش هه‌یه‌" ئه‌مه‌یش دووه‌م هێرش ده‌بێت كه‌ له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ 20 رۆژ بكرێته‌ سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌كانى بای حه‌سه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێنجى ئایار، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا هه‌وڵى هێرشكردنه‌ سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌كانى كێڵگه‌ى باى حه‌سه‌نى له‌ نزیك شارۆچكه‌ى دوبز پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كێڵگه‌كانى 177 و 183 هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر و گڕیان گرتووه‌ و یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن تیمه‌كانى فریاكه‌وتى  كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و ئه‌ویتریان هێشتا ماوه‌ى كۆنتڕۆڵ بكرێت.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌شڵێ، كوژرا و بریندار له‌ نێو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پۆلیسى وزه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ دووه‌م هێرش ده‌بێت كه‌ له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 20 رۆژ بكرێته‌ سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌كانى باى حه‌سه‌ن، پێشتریش له‌ 17ى نیسان هێرش كرایه‌ دوو بیرى نه‌وت، دواى دوو رۆژ رێكخراوى تیرۆیستى داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ تاوانه‌كه‌ راگه‌یاند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین