سەرۆکى هەرێم پێشوازى لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات
نوچە نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (24/ نيسان/2025) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئیتاڵیا لە عێراق کۆبوەوە، لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بره‌ودان به هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، کو‌لتوور، پەروەردە و پاراستنی کەلەپووردا، تاوتوێ کران و جه‌ختیان له بەردەوامیی هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا کرده‌وه.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئەرێنیی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و پشتگیریی بەردەوامی بۆ پێشمەرگە و پرۆگرامەکانی گەشەپێدان دەربڕی، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئیتاڵیا لە کەرتە جیاوازەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستایشی سەقامگیری و پێشکه‌وتنی لە هه‌رێمی کوردستان کرد و خواستی ئیتاڵیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دووپات کرده‌وه.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ى دیدارەکە گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ناوچه‌که و دوایین پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment