جارێکی دیكە كۆمپانیای گووگڵ سزا درایەوە بابەتی گشتی

نوچە نێت

بەگوێرەی بڕیارێکی دادگای ناوچەیی ئەمەریکا، كۆمپانیای گووگڵ وەك گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆجیای بە تاوانی پێشێلكردنی یاساکانی دژە قۆرغکاری لە ئەمەریكا سزا درا.

ڕۆژی یەکشەممە (20/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، لیۆنی برینکێما دادوەری دادگای ناوچەیی ڤێرجینیا لە ئەمەریكا بڕیاری دا کە کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆجیا (گووگڵ) یاساکانی دژە قۆرغکاری ئەمەریکی پێشێل کردووە بەهۆی ئەوەی بازاڕی ڕیکلامەکانی ئۆنلاینی بە نایاسایی کردووە.

لیۆنی برینکێما، دادوەری ناوچەی ڤێرجینیا لە ئەمەریکا کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بڕیارەکەی دەرکرد، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی وەزارەتی دادی ناوچەکە بوو لە کەیسێکدا کە داوای کردبوو گووگڵ (31) ملیار دۆلاری بازرگانی ڕێکلامی بگێڕێتەوە. 

لە بەرامبەردا کۆمپانیای گووگڵ داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکە دەکات و دەڵێت، "حکومەت هەوڵ دەدات تێڕوانینێک دروست بکات کە لە واقیعەوە دوورە".

لی ئان مولهۆڵاند، جێگری سەرۆکی گووگڵ بۆ کاروباری رێکخستن گوتی، "ئێمە نیوەی ئەم کەیسەمان بردەوە و نیوەکەی دیکەش داوای پێداچوونەوە دەکەین."

ئەم بڕیارەش دەبێتە دووەمین شکستی گەورە بۆ گووگڵ لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، لەکاتێکدا بەرپرسانی کۆمپانیاکە هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ کۆنترۆڵکردن جیهانی تەکنەلۆجیا و زاڵبوونی هەژموونی کۆمپانیاکەیان بەسەر کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین