ئیسرائیل هەموو جۆرە هاوکارییەكی مرۆیی بۆ سەر غەززە وەستاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لەگەڵ کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی ئیسرائیل و حەماس، سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هەموو ئەو هاوکارییە مرۆییانەی بۆ غەززە دەچوو وەستێندرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووی ئادار/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە حەماس تاوەکو ئێستا گەڕی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ڕەتکردۆتەوە کە لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا پێشنیار کرابوو.

ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتایی هات، سوپای ئیسرائیل دەستیکردەوە بە گەمارۆکان و ڕایگەیاند، کە هەموو ئەو هاوکارییە مرۆییانەی دەچێت بۆ غەززە وەستێندراوە.

لەبەرامبەر ئەو بریارەی سوپای ئیسرائیل، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ئەم کارەی ناوبرد بە "فێڵێکی هەرزان" و گوتیشی، زیانگەیاندنە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

هەروەها حەماس ترسی هەیە لە دانیشتنی گەری دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست هەربۆیە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی، "بەبێ گەرەنتی نێوەندگیریی ئەمەریکا و میسر و قەتەر هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک واژۆ ناکەین."

بەوهۆیەشەوە بنیامین ناتانیاهۆ ئەمڕۆ بڕیاری دا هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ غەززە ڕابگیرێت، هەروەها ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەش دەکات، هیچ جۆرە ئاگربەستێک پەسەند ناکەن تاوەکو بارمتەکانیان ئازاد نەکرێت، ئەگەر هاتوو پابەند نەبن دەرئەنجامی زۆر خراپتری دەبێت.

حەماسیش دەڵێت، "ڕێگریکردن لە هاوکارییە مڕۆییەکانی بۆ غەززە دووبارە ڕووی ناشرینی ئیسرائیلی بە هەموو جیهان پیشاندا و هیواخوازین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشاری زیاتر بخاتە سەر ئیسرائیل."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین