واشنتن پۆست: ئیدارەی نوێی ترەمپ بیر لە وەستاندنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئۆکراینا دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ پێشوازی لە ڤلادێمیر زیلینسکیی سەرۆکی ئۆکراینا کرد، بەڵام لەبەردەم رۆژنامەڤانان لەیەکتری تورەبون و هاوارییان بەسەر یەکدیدا کرد، لەدوای ئەو ڕووداوە ڕۆژمانەی واشنتن پۆست رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ بەنیازە هەموو هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا بوەستێنێ.

ئەمڕۆ شەممە (1/ئادار/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، تادێت رەخنەکان بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لەبەردەم کامیرە لە زیادبوونە، لەدوای دەمەقاڵەکانی دوێنێ لەنێوان سەرۆکی ئەمەریکا و ئۆکراینا ڕۆژنامەیەکی واشنتۆن پۆست رایگەیاند، ئیدارەی ترمپ دەیەوێت هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرینا بوەستێنێ.

ئەو ڕۆژنامەیە لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەو ئیدارەیە کە نەیویستوە ناوی ئاشکرابێت رایگەیاندووە، "ترەمپ دەیەوێت هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا بوەستێنێ وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە کەلەڕەقی کیێڤ کە نایانەوێت ئامادەبن بۆ پرۆسەی ئاشتی بۆ وەستاندنی جەنگ لەگەڵ رووسیا."

بەگوێرەی وتەکانی ئەو بەرپرسە، ترەمپ دەیەوێت ئەو هاوکارییانە بوەستێنێت کە بەبەهای ملیارەها دۆلارە، پێکهاتووە لە ڕادار و ئۆتۆمبێل و تەقەمەنی و مووشەک کە ئیدارەکە بەنیازە لەم نزیکانە بینێرێت بۆ ئۆکراینا.

سەبارەت بە دەمەقاڵیەکەی ترەمپ و زیلینسکیی ئاشکرای کردووە، ئەو بۆچوونانە ڕەتدەکەینەوە کە گوایە ترەمپ و جێگرەکەی بەرنامەی پێشوەختەیان داڕشتووە بۆ ئەوەی رووبەڕووی سەرۆکی ئۆکراینا ببنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین