نزیکبوونەوەی ترەمپ و پوتین وڵاتانی ئەوروپا توشی دڵەراوکێ دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

تادێت پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا بەرەو باشتر دەچێت، ئەمەش وایکردووە وڵاتانی ئەوروپا نیگەران بن، مێت فرێدریکسن سەرۆکوەزیرانی دانیمارک رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی مەترسیەکان بۆ سەر وڵاتەکەیان بڕیاریانداوە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی خەرجییەکان بە بڕی (7) ملیار دۆلار زیاد بکەن.

ئەمڕۆ هەینی (21/شوبات/2025) ماڵپەڕی (Turkiye) بڵاویکردەوە، نزیکبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا وڵاتانی ئەوروپای توشی دڵەراوکێ کردووە، بەوهۆیەوە دانیمارک بڕیاریداوە لەماوەی دوو ساڵدا خەرجییە سەربازییەكانی وڵاتەکەی بە بڕی (7) ملیار دۆلار زیاد بکات.

مێت فرێدریکسن سەرۆک وەزیرانی دەنیمارک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند، "بەهۆی هەڕەشە و مەترسیەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا دەبێت بودجەی بەرگریی و وڵاتەکەمان زیاد بکەین، لەمەوبەدوا دەبێت خۆمان بۆ ڕووبەڕووی رووسیا ئامادە بکەین ئەوان بەردەوام خەریکی بەهێزکردنی سوپای وڵاتەکەیان و خۆیان بۆ هێرشکردن بۆ سەر وڵاتانی دیکە ئامادە دەکەن."

سەرۆک وەزیرانی دەنیمارک لە لێدوانەکەیدا زۆر بەراشکاوانە گوتی، "لەئێستادا لە مەترسیدارترین بارودۆخ داین و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا هەیە، بۆیە ئێمەش لە بواری سەربازی لەچاو وڵاتانی دیکە لاوازین، ئەمەیش وامان لێدەكات پێشینەی کارەکانمان بەهێزكردنی بەرگریی سەربازی بێت."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین