سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هەڕەشەكانی تیرۆر تاوتوێ دەكەن کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی هەینی (14/شوبات/2025) له‌ چوارچێوه‌ى بەشداریكردنی لە كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، باسیان "له‌ پەیوەندییەکانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچەکە به‌تایبه‌تى سووریا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونوەكەدا "پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ یارمه‌تیدان و پشتیگریى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگی و پێویستیى هه‌رێمى كوردستان به‌ بەردەوامیی ئەم هاوکارییانه‌ کرده‌وه‌."

لە كۆبوونەوەكەدا وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا، "پابەندیى ئەڵمانیای بە پشتگیریی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها بەهێزکردنی هاریكاریى هاوبه‌شى ئه‌ڵمانیاى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌ پێویست له‌ قه‌ڵه‌م دا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین