گوتەبێژی حکومەتی ئێران: فایلە دەنگییەکەی زەریف دزرابوو ئێران

نوچه‌نێت

گوتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند حەسەن ڕۆحانی فەرمانی بە وەزارەتی ئیتلاعات [دەزگای هەواڵگریی] ئێران داوە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی بکات کە فایلی دیمانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێرانیان بڵاو کردووەتەوە و گوتی: ئەو بەڵگەدزینە پیلانێکە لە دژی حکومەت، دەسەڵات، یەکڕیزی ناوخۆیی و دامەزراوەکانمان لە مەیدانەکان و هەروەها پیلانێکە لە دژی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان.

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ئەخبار ڕوز" بڵاوی کردەوە، عەلی ڕەبیعی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وێرای ئاماژەکردن بە فایلە دەنگییەکەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران و کاردانەوەکان بەو فایلە گوتی: سەرۆک کۆمار فەرمانی بە وەزارەتی ئیتلاعات داوە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی بکات کە ئەو بەڵگەکانیان دزیوە.

گوتەبێژی حکومەت ئێران وێرای ئاماژەکردن بەوەی کە "ئێمە چاوەڕوان دەبین تا وەزیری دەرەوە دوای سەفەرەکەی بۆ عێراق بگەڕێتەوە و بێ گومان خۆی سەبارەت بە هەڵەتێگەیشتنەکان ڕوونکردنەوەی پێویست دەدات"

هه‌روه‌ها گوتیشى: لە ڕاستیدا ئەو فایلە بەشێکی هەڵبژێردراوە لە گفتوگۆیەکی زۆر دوورودرێژ و بە شێوەیەکی بەتفەڕانە بڵاو کراوەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین