نرخى نه‌وت روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

نرخى نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و شاره‌زایانى بوارى وزه‌ ده‌ڵێن په‌یوه‌ندى به‌ بڕیارێكى ئۆپیك و زیادبوونى پێدانى ڤاكسینى كۆرۆناوه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى نیسان نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته‌ 66 دۆلار و 46 سه‌نت، واته‌ به‌ رێژه‌ى 0.4% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى تێكساسیش گه‌یشته‌ 63 دۆلار، واته‌ به‌ رێژه‌ى 0.6 % به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى هه‌ندێك زانیاریی له‌ ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه‌ و باس له‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ نرخى نه‌وت ده‌كات.

هۆكارى یه‌كه‌م وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌، زیادبوونى رێژه‌ى پێدانى ڤاكسینى كۆرۆنا به‌ تایبه‌تى له‌ كیشوه‌رى ئه‌وروپا.

هۆكارى دووه‌میش دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌ندامانى رێكخراوى ئۆپیك له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ پابه‌ندبوونیان به‌ دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان كه‌ له‌ نیسانى ساڵى رابردوودا رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ دامه‌زراوه‌ى گوڵدمان ساكس كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كى ئابوورى و داراییه‌، پێشبینى كردووه‌ له‌ چاره‌گى سێیه‌مى ئه‌مساڵ "مانگه‌كانى ته‌مووز و ئاب و ئه‌یلول" نرخى نه‌وت بگات به‌ 80 دۆلار.  
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین