دادگای پێداچوونەوەی عێراق : گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان یاساییە کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەریمى کوردستان لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێم لە رووی یاسییەوە کارایە و درووستە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/ كانوونى دووەم/ 2025) وەزارەتى سامانە سرووشتییەکانى هەرێم راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێێدا هاتووە، "لە ڕووی یاساییەوە یەکلا بووەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کارایە و دروستە.

راگەیێندراوى وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان

دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانە لێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بڕیارەکانی دادگای کەرخ، کە دوابەدوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان دەرچووبوو، دادگای کەرخ دوای ماوەیەکی زۆر لەچەندین جار دادبینی لەبەرژەوەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی پێشووی خۆی دا، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ دووبارە تانەی لە بڕیارەکان دا بەڵام دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاری دایەوە بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، بەمەش لە ڕووی یاساییەوە یەکلا بووەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کارایە و دروستە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

2025/1/30

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین