کۆبوونەوەی شاندی پارتی  و یەکێتی دواخرا کوردستانی

نوچە نێت

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە (29/کانوونی دووەم/2025) هەردوو شاندی تەکنیکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

کۆبوونەوەکە درێژکراوەی چەند کۆبوونەوەکانی ڕابردوو بوو، بڕیار بوو کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تایبەت بێت بە ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ چوار ساڵی داهاتووی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی زانیارییەکان دواخستنی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای رێواز فایەق، سەرۆکی شاندی یەکێتی بووە و داوای کردووە بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی شاندی یەکێتی کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام شاندی پارتی وەڵامیان داونەتەوە و گوتوویانە ئاساییە ئەگەر چەند رۆژێک کۆبوونەوەکە دوابکەوێت و چاوەڕێ دەکەن.

کۆبوونەوەکانی شاندی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بڕیارە بەم نزیکانە هەردوولا رەشنووسێک ئامادە بکەن.

لیژنەی تەکنیکیی پارتی بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادقە، هەریەکە لە دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح ئەندامی شاندەکەن. شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی رێواز فایەقە، شاڵاو شێخ سەلاح و ئامانج رەحیم ئەندامی شاندی یەکێتین.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین