سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد
نوچە نێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29/كانوونی دووەن/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پاتریك دۆرێل باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سووریا و ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، له كۆبوونەوەكەدا "دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تیمه‌كانى هه‌ردوولایان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌یشتن و ده‌ستوور."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، "بیروبۆچوونیان ده‌رباره‌ى دۆخى سووریا و دوایین پێشهاته‌كانى و پرسى كورد له‌و وڵاتە تاوتوێ كرد. له‌مباره‌یه‌وه، جه‌ختیان له گرنگیى ته‌بایى و یه‌كده‌نگیى كورد و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته جیا‌جیاكان له سووریاى نوێ‌دا كرده‌وه."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، گرنگیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوە بوو كه كونسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment