زێلێنسکی:  پێشوازی لە پێشنیارەکەی ترەمپ دەکەم بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئۆکراینا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "پشتگیری لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکەم بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی وڵاتەكەمان لەگەڵ ڕووسیا، هەروەها پێشموایە سەرکەوتوو دەبێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەیەکدا لە کیێڤی لەگەڵ مایا ساندو سەرۆکی مۆڵۆڤا ڕایگەیاند، "پشتیوانی دەستپێشخەریەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دەکەم بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ، پێشموایە سەرکەوتوو دەبێت."

سەرۆکی ئۆکراینا جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە وڵاتەکەیان بەشداری هەر جۆرە دانوستاندنێک بکات بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە، رووسیاش دەیەوێت ڕووبەڕووی مۆڵدۆڤا ببێتەوە بەهۆی کێشەکانی وزەوە، بەڵام ئێمە ئامادەین و دەتوانین هاوکاری ئەو وڵاتە بکەین سەبارەت بە کێشەکانی وزە."

سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئازەربایجان بۆ گواستنەوەی گازی سروشتی زێلێنسکی دەڵێت، "لە سویسرا لەگەڵ ئیلهام ئەلیێڤ چەند کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامداوە و ئامادەی ژێرخانی وڵاتەکەمان پێشکەشکردووە و دەمانەوێت گازی سروشتی ئازاربایجان بۆ ئەوروپا بگوازینەوە، ئێمە چیتر ڕێگەنادەن گازی سروشتی رووسیا بەڕێگەی وڵاتەکەمانەوە تێپەرێت."

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، چەند ڕۆژێک بەرلەئێستا هەڕەشەی لە سەرۆکی رووسیا کرد کە کۆتایی بەم جەنگە گاڵتەجارییە بهێنێت، لە بەرامبەردا پووتین ڕایگەیاند کە ئەوان ئامادەن بۆ دانوستاندن و دەیانەوێت لەگەڵ ئیدارەی نویێی ئەمەریکا کاربکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین