محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر کوردستانی

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ى نیسان، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته‌  هه‌ولێر له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازى لێكرا.

بڕیاره‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه‌ و تاوتوێى چه‌ند پرسێكى سیاسى و ئابوورى بكات.

دوێنێ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق دیدارى ئه‌نجام دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین