وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیاکانمان بێ وەڵام نابێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی وزەی ڕووسیا سەپاند، لەبەرمبەردا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات و لە ڕاگەیێندراوێکی نوسراودا دەڵێت، "ڕووسیا وەڵامی پێویستی سزاکانی ئەمەریکا دەداتەوە کە بەسەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی رووسیای سەپاندووە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی رووسیای سەپاند، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش هەڕەشە دەکات ودەڵێت، "بێ وەڵام نابین."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەکردووە، کە کۆشکی سپی ئامانجی ئەوەیە زیان بە ئابووریی وڵاتەکەمان بگەیێنێت و تێیدا هاتووە، "شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا بەهۆی بە قوربانیکردنی بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانانی ئەمەریکا لە ئەوروپا، کە ناچار دەکرێت ڕوو لە سامانە گرانبەهاکانی ئەمەریکا بکەن بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەر ئێمەتان سەپاندووە، هەروەها بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی ئەمەریکا کە بەهۆی ئاگرەکانی کالیفۆرنیا زیانیان بەرکەوتووە، بوونەتە قوربانی بەهۆی کەمی سووتەمەنی."

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیێندراوەکەدا جەختی لەوەشکردۆتەوە، "سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا کە هێشتا نەهاتۆتە سەر دەسەڵات، ناتوانێت ئەم سزایانە بسەپێنێت، بەبێ رەزامەندی کۆنگرێسی وڵاتەکەی."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەڕەشەدەکات و دەشڵێت، "هەرگیز کردەوە دوژمنکارییەکانی ئەمەریکا بۆسەر وڵاتەکەمان بێ وەڵام نابێت، دەبێت ستراتیژیی ئابووریی دەرەکی ڕووسیا لەبەرچاوبگیرابایە."

دوو رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چەند کۆمپانیایەکی وەبەرهێنا و هەناردەکەرنی نەوتی ڕووسیا خستە لیستی سزاکانی وڵاتەکەی، ئەمەش بووە هۆی لە (٪3) نرخی نەوت بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمەریکا بەسەر کۆمپانیاکانی رووسیای سەپاند. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین