کۆشکی سپی: بەهۆی هەڕەشەکانی داعش لە سووریا دەمێنینەوە تورکیە

نوچە نێت

لەکاتێکدا تورکیا چاوەڕوانە ئەمەریکا هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە، جۆن کیربی ڕاوێژکاری پەوەندییەکانی ئاسایشی کوشکی سپی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئێمە لە نیگەرانییەکانیە ئەمنیەکانی تورکیا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی تیرۆر تێدەگەین، ئێمە تەنیا لە چوارچێوەی شەڕکردن دژی داعش لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە و یەپەکە لە سووریا کاردەکەین وە بەهۆی هەڕەشەکانی داعش هێزەکانمان لە سووریا دەمێنێتەوە."

ئەمڕۆ شەممە (11/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، لەدوای کۆتایی هاتنی رژێمی ئەسەد، بۆ دەستپێکردنی دامەزراندنی دەسەڵاتی نوێ لەسووریا هەنگاوە گرینگرکان بەردەوامە، سەرۆک کۆماری تورکیاش هەڕەشە لە ڕێکخراوە چەکدارەکانی پەکەکە و یەپەگە لە سووریا دەکات و رایگەیاندبوو، یان چەکەکانتان دەننێژن یان لەناودەچن.

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە دۆخی سوویا و تورکیا رایگەیاند، "هۆکاری بوونی ئێمە لە سووریا هەڕەشەکانی داعشە، سەبارەت بە نیگەرانیەکانی تورکیا بەردەوامین لە گفتوگۆ بەرامبەر بە پەکەکە و یەپەگە، هەروەک پێشوتریش بە تورکیامان راگەیاندووە ئێمە لە نیگەرانییە ئەمنیەکانی وان تێدەگەین. ئەگەر ڕاستگۆبین نیگەرانییەکانیان نادروست نییە."

هۆکاری هاوپەیمانیان لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە ئاشکرا دەکات و کیربی دەڵێت، "دەمەوێت دووبارە بوونمان لە سووریا دووپات بکەم، ئێمە لەوێین چونکە بەشێکین لە هاوپەیمانی دژی داعش، هەرچەندە ئەم ڕێکخراوە لە ئێستادا لاوازە بەڵام هەڕەشەکانی بەردەوامە، بەم هۆیەشەوە هێزەکانمان لەگەڵ هەسەدە کاردەکەن لە دژی داعش و ئەمە کاری ئێمەیە و هیچ گۆرانکارییەکیش لە کارەکانمان ڕووینەداوە، ئەنقەرە دەزانێت هۆکاری نیگەرانیەکانیان پەکەکە و یەپەگەیە لە سووریا، بەڵام نایەوێت هیچ هەنگاوێک بنێت بۆئەوەی ناسەقامگیری سووریا زیاتر بکات."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین