ژمارەی قوربانیانی ئاگرە گەورەکەی لۆس ئەنجلۆس لە بەرزبوونەوەدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چەند ڕۆژێکە ئاگرێکی گەورە لە شاری لۆس ئانجلۆس و ناوچەکانی دەورووبەری ویلایەتی کالیفۆرنیای لە ئەمەریکا گرتۆتەوە، زیاتر لە (10) هەزار خانوو و بینای سووتاندووە و زیاتر لە (11) کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە (11/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە،  ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرە گەورەکەی لۆس ئانجلۆس لە زیادبووندایە، بەرپرسانی تەندروستی شارەکە ئاشکرایان کردووە (11) کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاگرە کە ڕووبەرێکی زۆری گرتۆتەوە، بەچڕی هەموولایەک بەردەوامن بێ وەستان بۆ کۆنترۆڵ کردن و وەستاندنی، تائێستا زیاتر لە (10) هەزار خانوو و باڵەخانەی سووتاندووە.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە ئێستادا (10) کۆپتەری هێزی دەریایی لە ناوچەی سان دیێگۆوە بەڕێدەکەون و فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەش لەڕێگایە بۆ کۆنترۆڵ کردنی کارەساتەکە.

لەلایەکی تر کارین جان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردووە، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە، دەستمانکردووە بە ناردنی پێنج فڕۆکەی ئاگر کوژێنەوە، هەروەها زیاتر لە (20) هەلیکۆپتەری فیدراڵی بەشداری کوژانەوەی ئاگرەکە دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین