وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا: کار بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری دەكەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا لە حکومەتی ڕاگوزەری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، "کار دەکەین بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و پابەند دەبین بە ئازادی ڕادەربڕین".

ڕۆژی چوارشەممە (یەکی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، محەمەد عومەر، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا گوتی، "ئێمە کار دەکەین بۆ پتەوکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین کە بە تووندی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی پێشووی بەشار ئەسەد سنووردار کرابوون".

ئەو وەزیرەی سووریا گوتیشی، "لەژێر ئەو ڕژێمەی سانسۆری دەکرد، سنووردارێکی زۆر لەسەر ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین هەبوو. لە ماوەی داهاتوودا کار لەسەر بنیاتنانەوەی میدیایی دەکەین کە بە شێوازێکی ئازاد، بابەتی و پرۆفیشناڵ بێت."

عومەر دەشڵێت، "ئیدارەی نوێ دەیەوێت بیرۆکراسی کەم بکاتەوە، ئاسانکاری بۆ کارەکانی تیمەکانی ڕۆژنامەگەری بیانی بکات کە لەلایەن حکومەتی ئەسەدەوە بەتوندی چاودێری دەکران و کارکردنیان ئازادانە نەبوو". 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین