ستراتیژى چوار ساڵه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى داده‌نرێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، ده‌سته‌كه‌یان پلانى ستراتیژى چوار ساڵه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى راده‌یگه‌ینێت.

ئەمرۆ دووشەمە ٢٦ی نیسان، د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ"نوچەنێت" پلانەکەی دەستپاکی پێناسەکرد و گووتی:" ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کە پلانێکی چوار ساڵەیە و چەندین بابەتی پەیوەست بەو بوارەی تێدایە، لە یەک دوو کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەخرێتەڕوو و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت بۆ پەسندکردنی."

د. ئەحمەد ئەنوەر، لە به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى گوتیشی، "ستراتیژییەتەکە بۆ ئەمساڵ هێڵی گشتیی پەیوەست بە دامەزراوەکانی حکومەتی تێدا پەسند دەکرێت. ستراتیژییەتەکە بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی دەبێت بۆ ساڵانی 2021 تاوەکو 2024، یەکێکە لەو پێوەرانەی کە وڵاتان کاری پێدەکەن و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەم پلانەیان لەلا پەسند بووە".

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "ستراتیژییەتەکە خاڵی لاواز و بەهێزی دەسەڵاتەکان و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێدایە و شێوازەکانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کێشەکان هەموو رووندەکاتەوە، هەروەها رێگەچارەی دژایەتیی گەندەڵیش لەخۆدەگرێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین