فەرماندەی تەحریر شام: ئامانجی ئێمە ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەدە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یەكێك لو فەرماندە سەربازییەكانی دەستەی تەحریر شام ڕایگەیاند، ئامانجانە لەم هەفتەیەدا شارێکی گەورەی دیکە لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا دەربهێنین، لە کۆتاییشدا بەشار ئەسەد بڕووخێنین.

ئەمڕۆ هەینی (شەشی کانوونی یەکەم/(2024 ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ئەبو محەمەد جۆلانی، فەرماندەی تەحریر شام ڕایگەیاند، "ئامانجەکانی دەستەی تەحریر شام لەلایەن ئەلقاعیدەوە پێکهاتووە، کۆتاییهێنانە بە ڕژێمی ئەسەد".

ئەم چاوپێکەوتنەی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن یەکەم چاوپێکەوتنی میدیایی فەرماندەی تەحریر شامە لە ماوەی چەند ساڵێکدا لە شوێنێکی نادیاری سووریا باسی لە، "پلانی پێکهێنانی حکومەتێک کرد لەسەر بنەمای دامەزراوەکان و ئەنجومەنێک پێکهاتبێت کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرابێت".

"هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا نامەرکەزین و لە بیروڕای جیاواز پێکهاتوون، ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە کە ڕووخاندنی ئەسەدە و لە پێناو ئامانجەکەیان یەکیان گرتووە".

زیاتر لە هەفتەیەکە گرووپە ئۆپۆزسیۆنە جیاوازەکان هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی سووریا، چەندین شاریان کۆنتڕۆڵ کرد. گورزێکی گەورە لە ئەسەد، ئێران و ڕووسیا دراوە دوای چەندین ساڵ بیدەنگی.

لە 2018 ئەمەریکا دەستەی تەحریر شامی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناساند، (10) ملیۆن دۆلاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان تەرخان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین