سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداركردن لە كۆنفڕانسی كەشوهەوا سەردانی ئازەربایجان دەکات کوردستانی

نوچە نێت

بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا (COP 29) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی باکووی پایتەختی ئازەربایجان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/تشرینی دووەم/2024) سەرۆک نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگاتە پایتەختی ئازەربایجان، بەشداری لە گەورەترین کۆنفڕانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەکات.

سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسەکەدا لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجانە، چاوەڕوان دەکرێت لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان ئەنجام بدات.

(COP 29) لە ڕۆژانی (11-22)ی ئەم مانگە لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بە بەشداری (210) سەرۆکی وڵاتان و (1,600) نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکان بەڕێوەدەچێت، ساڵی پار (COP 28) لە دوبەی بەڕێوەچوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان شانبەشانی سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان چالاکانە بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کرد، چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان ئەنجام دا.

ئامانج لە کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاریکردنی وڵاتان و ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانە بۆ ئەوەی چارەسەری گۆڕانی کەشوهەوا بکەن و ڕێگری بکەن لە گەرمبوونی زیاتری جیهان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین