كۆمارییەكان لە بردنەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا نزیك دەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

كۆمارییەكان لە بردنەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا نزیك دەبنەوە، كە رۆڵی یەكلاكەرەوەی لە جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ دەبێت لە كاتی گەڕانەوەی بۆ كۆشكی سپی.

ئەمڕۆ یەكشەممە (10/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، كۆمارییەكان نزیك دەبنەوە لە بردنەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا كە رۆڵی یەكلاكەرەوەی دەبێت لە بڕیارەكانی سەرۆكی ئەمەریكا، كە لەم خولە دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان دەبێتە سەرۆكی ئەمەریكا.

لەگەڵ بەردەوامی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی گشتی كە لە پێنجی ئەم مانگە بەرێوەچوو، دامەزراوەی ئەدیسۆن بۆ لێكۆڵینەوە پێشبینی ئەوە دەكاتە كۆمارییەكان لە كۆی (435) كورسی (212) كورسی بەدەستبهێنن، دامەزراوەكە پێشبنی ئەوەش دەكات كۆنگرێس مان جیف هێرد، دەنگی پێویستی هێناوە لە بازنەی سێ بۆ كۆنگرێس لە كۆلۆرادۆ، توانیەتیەتی پارێزگاری لە بردنەوەی كۆمارییەكان بكات لەو بازنەیە بكات.

ئێستا كۆمارییەكان پێویستیان بە شەش كورسی دیكەیە بۆ بەردەوامین لە بردنەوەی كۆنگرێس، ئەوەش لەدوای ئەو سەركەوتنانەی بەدەستیان هێناوە لە بردنەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا بەسەر دیموكراتەكان. 

كۆمارییەكان لەم هەڵبژاردنە جگە لەبردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، ئەنجوومەنی پیرانیشیان بردەوە، كە دەسەڵاتێكی فراوانی بەسەر كۆنگرێسەوە هەیە، رێگە دەدات كۆمارییەكان دەسەڵاتی فراوانیان بۆ چەسپاندنی سیاسەتەكان جێبەجێ بكەن، لەوانە دامەزراندنی باج و بەخشین و دانانی رێكارەكان بۆ پارێزگاری لە سنوورەكان.

رۆژی (5/11/2024) هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەرێوەچوو، هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان و كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتەكان كێبڕكێیان بوو لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی، دۆناڵد ترەمپ لەو هەڵبژاردنە جارێكی دیكە بە سەرۆكی ئەمەریكا هەڵبژێردرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین