کوڕێک خوشکەکەی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کوڕێک تەقە لە خوشکەکانی دەکات بەم هۆیەوە یەکێکیان گیان لە دەست دەدات و دوانیان لە نەخۆشخانەن.

شەوی پێنج شەممە( 7/تشرینی دووەم/2024) کوڕێک لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا تەقە لە سێ خوشکی دەکات. بەم هۆیەوە یەکێکیان گیان لە دەست دەدات.  

پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووک، کوڕێکی تەمەن 20 ساڵ لەنێو ماڵی خۆیاندا تەقەی لە سێ خوشکی خۆی کردووە، بەھۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و دووەکەی دیکەش برینداربوون. 

ئەو کچەی گیانی لە دەست داوە لەدایکبووی ساڵی 2007, تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کەرکووک کراوە. دوو خوشکە بریندارەکەش تەمەنیا 16 و 20 ساڵە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین