یەکەم ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای کۆریای باکوور و ئۆکراینا ڕوویدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئەوەی کۆریای باکوور (10) هەزار سەربازی ناردە ناوخاكی ئۆكراینا بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی ڕووسیا. "بەرپرسانی ئۆکراینا پێكدانانی سەرەتایییان لەگەڵ سەربازانی کۆریای باکوور لە مەیدانی جەنگ پشتڕاست کردەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە (پینجی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (تورکیا تودەی) بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگریی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "سەربازانی ئۆکرانیا و کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار لە شەڕدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە".

بەرپرسانی ئۆکراینا ئاشکرایان کرد، "هێزەکانی سەربازی کۆریای باکوور بۆ یەکەم جار چەکیان لە دژی سوپای ئۆکراینا بەکار هێناوە".

تاوەکو ئێستا کات و شوێنی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی کۆریای باکوور و سوپای ئۆکراینا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەم پێکدادانە بە سەرەتای ڕووبەڕووبوونەوەکان دادەندرێت.

ئاندری کۆڤالینکۆ، سەرۆکی سەنتەری ئۆکراینا بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەشداری هێزەکانی کۆریای باکووری پشتڕاستکردەوە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "سەربازانی کۆریای باکوور بە ئاشکرا هاوکاری ڕووسیا دەکەن و بەشداری جەنگیان کردووە دژی ئۆکراینا".

لەم ماوەی دواییەدا چوونی هێزەکانی کۆریای باکوور بۆ یارمەتیدانی سوپای رووسیا لە جەنگی دژی ئۆکراینا سەرنجی وڵاتانی جیهانی ڕاکێشاوە، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور بۆ میدیاکان دووپاتی کردەوە، "هێزەکانی ئۆکراینا و کۆریای باکوور لە مەیدانی جەنگدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین