دکتۆر بنار: پێویستە ساڵانە هەموو ژنێک سێ پشکنین ئەنجام بدات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دکتۆر بنار ئەحمەد دزەیی لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت جەخت لەسەر ئەنجام دانی سێ پشکنینی گرنگ دەکاتەوە بۆ خانمان و دەڵێت، پێویستە هەموو ئافرەتێک ساڵی جارێک بە لای کەم ئەم پشکنینانە ئەنجام بدات.

دکتۆر بنار دزەیی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵ نەبوون، دەڵێت، سێ پشکنینی زۆر گرنگ هەیە خانمان پێویستە بۆ دڵنیابوون لە تەندروستییان ساڵی جارێک ئەنجامی بدەن. کە ئەمانەی خوارەوەن.

١.پشکنینی مەمک، یەکێکە لە گرنگترین پشکنینەکان، بۆ ئەوەی ئەگەر تووشی شێرپەنجە بوو، پێشوەخت چارەسەر وەربگرێت.

٢.پشکنینی منداڵدان، بۆ دڵنیابوون لە بوونی خانەی شێرپەنجەیی و بەخێرایی چارەسەرکردنی، یان ھەوکردن و بوونی ھەر نەخۆشییەکی دیکە، ھەربۆیە پێویستە ساڵانە یەکجار ئەنجام بدرێت.

‎٣.پشکنینی دڵ و پەستانی خوێن، چونکە نەخۆشییەکانی دڵ زۆر باوە لەناو خانمانی سەروو ٤٠ ساڵ، ھەربۆیە گرنگە لە تەندروستی دڵ ببنەوە.

‎٤.پشکنینی ئێسک و ماسولکەکان، چونکە لەناو ژنانی سەروو ٤٠ ساڵ پوکانەوە ئێسک زۆر باوە، ھەربۆیە دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت و لە کاتی هەبوونی کێشەدا زوو چارەسەری پێویست وەربگرن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین