لاڤرۆڤ ڕێككەوتنێكی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای کرد، "ئۆکراینا بە سەلامەتی دەمایەوە ئەگەر پابەند بوایە بەو ڕێککەوتنانەی واژۆی کردبوو، هەرچەندە ڕێککەوتنی زیاتر لەگەڵ ڕووسیا و وڵاتانی تر پێشێل بکات، ناوچەی زیاتر لە دەستدەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (سێی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "ئامادەیی وڵاتەکەمان بۆ گەڕان بەدوای چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان لەگەڵ کیێڤ دووپات دەکەینەوە".

لاڤرۆڤ گوتیشی، "داننان بە بارودۆخی ڕاستەقینەی سەر زەوی زۆر گرنگە، چارەسەری سیاسی دەبێت پاراستنی ماف، ئازادییەکان و بەرژەوەندییە یاساییەکانی گەلی ڕووسیا لەبەرچاو بگرێت. نەهێشتنی هەموو هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە".

لاڤرۆڤ، "داوای لە کیێڤ کرد چیتر دەستپێکردنی دانوستاندنەکان دوانەخات. هەرچەندە سەرکردایەتی ئۆکرانیا بە پشتیوانی ڕۆژئاوا بەردەوام بێت لە تێکدانی رێککەوتنی یەک لە دوای یەک، ئەوەندە ناوچەی کەمتر لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەو وڵاتەدا دەمێنێتەوە."

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئۆکراینا دەرفەتی زۆری لە دەستداوە".

هەروەها باسی لە ئەگەری هەر دانوستاندنێکی تر کرد لە داهاتوو لەگەڵ کیێڤ و گوتی، "بێ گومان، ئەمڕۆ زۆر جیاوازە لە گفتوگۆکانی پێشوو".

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دووپاتی کردەوە، "ئەگەر لە مانگی شوباتی (2014) ئۆکراینا پابەند بووایە بە بەڵێنەکانی هیچ شتێک ڕووی نەدەدا، کریمیا هێشتا بەشێک لە ئۆکراینا دەبوو. بەڵام ئەوان بڕیاریان دا ڕێککەوتنەکە بشکێنن چونکە نەیانتوانی چاوەڕێی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین