ئەردۆغان: پاڵپشتى داواکەى دەولەت باخچەلى دەکەین شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا باڵپشتی تەواوی بۆ داواكەی دەولەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەیی تورك بەرانبەر كرانەوەی بە رووی كورد راگەیاند، ئەو هەنگاوەی باخچەلی داوایەكی تاكەكەسی نییە، بەڵكوو جووڵەیەكە لە ئەردۆغان و پارتی دادوگەشەپێدان لە پێناو چارەسەری پرسە كوردە، هۆكارەكەشی ئەوەیە رووداوە ناوچەییەكان مەترسی خستۆتە سەر توركیا.
ئەردۆغان پاڵپشتی دەستپێشخەریەكەی باخچەلی دەكات، كە داوای كردووە عەبدوڵا ئۆجەلان بێتە پەرلەمانی توركیا و كۆتایی بە تیرۆر بهێنێت و پەكەكە هەڵوەشێنێت، ئەو داوایە ئاماژەیە بۆ هەڵسەنگاندێكی قووڵی دامەزراوە سیاسی و سەربازییە سەرەكییەكانی توركیا، كە  پێیان وایە جەنگی سەربازیی ئەو كێشەی پێ یەكلا ناكرێتەوە.
سەرۆك كۆماری توركیا گوتی، برا كوردەكمانم چاوەڕوانی ئەوەتان لێ دەكەم زۆر بە توندی بەو دەستەی دەولەت باخچەلی بۆ راكێشاون بیگرن، هانیشان دەدەم بێنە پاڵ ئەو هەوڵانەی كار لەسەر بونیادنانی توركیای سەدە دەكەن، خوای گەورەی ئەو دەرفەتەی پێداوین كە ئێمە ئەو ناكۆكیانەی لەگەڵ كوردەكان هەیە بە یەكجاری لە ئەجێندای نیشتیمانی نەیهێڵین، هیواخوازم، ئەوە ببێتە دیارترین دەستكەوت لە كاروانی سیاستە
تورکیا بەهۆى ترسى لە ئاڵۆزییەکانى ئەو ناوچەیە نزیبوونەوەیان لە سنوورەکانى درووستبوونى دۆخێکى سەخت، دەیەوێت پەیوەندییەکانى لەگەڵ کورد هێوربکاتەوە.
سەرەڕاى بازنەى فراوانى بەریەکەوتنى تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە رێگەى دەستوەردانى لە باکوورى سووریا و عێراق درووستکردنى بنکەى سەربازیى و بۆردوومانى بەردوام، بەڵام هیچ ئەنجامێکى نەبوو.
ئەو هێرشەى پارتى کرێکانى کوردستان بەرپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکەى هەفتەى رابردووى بۆ سەر کۆمپانیاى فڕۆکەوانى راگەیاند، دەرى دەخات بژاردەى یەکلاکردنەوەى سەربازیى بەبێ بژاردەى دیکە کارێکى قورسە، ئەوەش واى کرد ئەردۆغان جەخت لەسەر دەستپێشخەرى دەولەت باخچەیى بکات و بە دەرفەتێکى مێژوویى ناوببات. 
بەگوێرەى بۆچوونى چاودێرانى سیاسى بۆ کەمکردنەوەى دەستپێشخەریى و گومانخستە سەر نیەتى ئەنقەرە لەپشت پێشنیارى بۆ پێشوازیى لە عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانى تورکیا.
ئاماژەیەک هەیە پەکەکە ناکۆکى لەسەر دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان لەگەڵ ئەنقەرە هەیە، پارتى کرێکاران لە راگەیێندراوێکدا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە ئەو هێرشە ماوەیەکى زۆرە پیلانى بۆ داڕێژراوە، ئەوەش پێناو هۆشدارى و ناردنى پەیام دژ بەو کۆمەڵکوژى و توندتیژیانەى حکومەتى تورکیا دژ بە کورد دەیکات.
دەولەت باخچەلى تەمەن (75) ساڵ داواى کرد لەبەرانبەر ئازادکردنى عەبدوڵا ئۆجەلان بێتە پەرلەمان و پارتەکەى هەڵەوێشێنەوە.
دواتر جارێکى دیکە باخچەلى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کورد و تورک یەکتریان خۆش دەوێت، ئەگەر ئەرکێکى ئاینى سیاسییە لەسەر هەردوولایان، باخچەلى دەشڵێت، لەو رۆژەى هێرشەکە کراوە رێگە بە برزایەکى ئۆجەلان دراوە سەردانى بکات. ئەوەش لەدواى نزیکەى چوار ساڵ بۆ یەکەمجار سەردانى کراوە.
حەمید بۆز ئەرسەلان، پسپۆڕ لەبوارى جووڵانەوەى کورد دەڵێت، بەشێک لە دەسەڵات حەزدەکەن دەرگاى گفتوگۆ لەگەڵ کورد بکەنەوە، بەتایبەت بەهۆى تێکچوونى دۆخى ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانى ئێران، کە کاریگەرى لەسەر عێراق و سووریا هەیە.
ئەرسەلان جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، سەرەڕاى ئەوەى ساڵانێکى لە زیندان بردۆتەسەر، بەڵام هێشتا ئەو مەرجعەیە، کە دەکرێت کاریگەرى لەسەر ئەو کردەوانە هەیبێت دەسەڵات ئەنجامى دەدات.
یەکتان تورکى یەڵماز، مامۆستا لە زانکۆى نەمسا ئاماژە بەوە دەکات، زۆر قورسە ئۆجەلان ئەو پلانە فەڕز بکات کە حکومەتى تورکیا رەزامەندى لەسەرداوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئۆجەلان ئەمرۆ لەخراپترین دۆخى سیاسى خۆى دەبینێتەوە، چونکە پێویستى بە راهێنان یاخود بڕواپێهێنانى لایەنگرانى نییە بۆ چارەسەرى سیاسى، یاخود ئاشتەوایى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى تورکیا.
لە ساڵى (2012) تورکیا چەند گفتوگۆیەکى لەسەر پڕۆسەى ئاشتى لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کردووە گەیشتنە ئاگربەست، بەڵام لە ساڵى (2015) ئاگربەست هەڵوەشایە و جەنگ دەستى پێکردەوە.
سەرچاوە: عەرەبى لەندەنى 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین