وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور سەردانی ڕووسیا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نیشانەیەکی دیکەی قوڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا دەرکەوت و هەردوولا ئامادەن زیاتر برەو بە پەیوەندییەكانیان دەدەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور سەردانی ڕووسیا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "شاندێک بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بەرەو ڕوسیا بەڕێکەوتووە، مەبەستی سەردانەکە دیاری نەکراوە، بەڵام دەزگای سیخوری کۆریای باشوور دووپاتی دەکاتەوە، سەردانەکە پەیوەندیدارە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕووسیا و دانوستاندن لەسەر بەدەستهێنانی ئامانجیان لە بەرامبەردا".

پێنتاگۆن ڕایگەیاند، "کۆریای باکوور نزیکەی (10) هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بگەنە مەیدانی جەنگ لە ئۆکراینا، هەندێک لە سەربازانی کۆریای باکوور لە ئۆکراینا نزیک بوونەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت بەرەو ناوچەی سنووری کورسک بەڕێبکەون کە ڕووسیا هەوڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئۆکراینا دەدات".

چەندین جار بەرپرسانی کۆریای باشوور و ڕۆژئاوا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە، "لە دەستێوەردانی کۆریای باکوور لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینادا، جەخت لەوە دەکەنەوە ڕووسیا لە بەرامبەردا تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو پێشکەش بە کۆریای باکوور دەکات کە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆی تاوەکو هەڕەشە بکاتە سەر پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی".

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە، "لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر چوونی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا دەکەن".

پلانە جیاوازەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور، "هەڕەشەیەکی گەورەی ئاسایشی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست کردووە، کێشەیەکی مەترسیدارە، زیان بە ئاسایشی وڵاتان دەگەیێنێت، چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی جیهان لە نزیکەوە لە هەموو ئەگەرەکانی بکۆڵنەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین