وەزارەتی دارایی ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی كێشەی بایۆمەتری بڵاوكردەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینی یەكەم/2024) وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیێندراوێكی لەبارەی بایۆمەتری فەرمانبەران بڵاوكردەوە و دەڵێت، "لە (75%) کێشەی بایۆمەتری مووچەخۆران و فەرمانبەران چارەسەر کراوە."
دەقی ڕاگەیێندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان:
بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکەکانی وەزارەتی داراییەوە کۆکراوەتەوە، لە بەرواری ( 25-8-2024 ٢٠٢٤/٨/٢٥ ) تا ڕۆژی (18-10-2024)، (١٠٥،٥٦٠) سەدو پێنج هەزارو پێنج سەدو شەست فەرمانبەرو مووچەخۆر لە ڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار کردووە.
لەو ژمارەیە زیاتر لە (٣٥،٠٠٠) هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە (٢٠،٠٠٠ ) هەزار کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و زیاتر لە (٧،٠٠٠) کەسیان فەرمانبەرن و نزیکەی ( ٦،٠٠٠) هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی (٣٥،٠٠٠) هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆران بوون کە بارکۆد و ( upn ) یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەتریان هەبوو.
شایەنی باسە ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوو نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی (140) هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، لە ئێستادا لە (75%) کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەر بووەو تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی لیستی مووچە چارەسەر دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment