مەسرور بارزانی: هیوادارم خەڵكی كوردستان ئەمڕۆ پاداشتی خزمەت و ڕاستگۆیی بدەنەوە
نوچە نێت
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە (20-10-2024) مەسرور بارزانی لە دوای بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "هیوادارم هەموو كەسێك، هەموو هاووڵاتییەك كە مافی دەنگدانی هەبێت، ئەمڕۆ بڕیار بدەن لەسەر دیاریكردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و دیاریكردنی حكوومەتی داهاتووی خۆیان."
دەقی وتارەكەی مەسرور بارزانی:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
هیوادارم هەموو كەسێك، هەموو هاووڵاتییەك كە مافی دەنگدانی هەبێت، ئەمڕۆ بڕیار بدەن لەسەر دیاریكردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و دیاریكردنی حكوومەتی داهاتووی خۆیان.
هیوادارم ئەم هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ لە كەشێكی ئارام و بێكێشەدا بەڕێوە بچیت.
هەروەها هیوادارم خەڵكی كوردستان ئەمڕۆ پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە و سزای ئەو لایەنانەش بدەن كە یاریی بە چارەنووس و مافی خەڵكی كوردستان دەكەن.
هیوادارم سەركەوتن بۆ كوردستان بێت و دڵنیام خەڵكی كوردستان هەمیشە سەركەوتوو دەبن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment