کۆمیسیۆن ئاماری پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچە نێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت (97%) لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە (97%)یە و دەشڵێت، (165) بنکە و (749) وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبووە.

ئەمڕۆ شەممە (19/ئەیلوول/2024) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاپۆرتێكی لەبارەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،  "پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات، سندووقەکانی دەنگدانی تایبەت بەبێ کێشە داخران و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیی بەرچاو و دیار تۆمارنەکران."

 بە گوێرەی ڕاپۆرتەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، كۆی گشتی دەنگدەرانی تایبەت (215) هەزار و (960) دەنگدەر" بوو هەروەها "كۆی گشتی دەنگدەر گەیشتە (208،521) دەنگدەر" دەنگدەر بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوو، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە چاودێریی هەزار و (926) چاودێر لە بنکەکانی دەنگدان بەڕێوەچووە، ئەمەش وەکو کۆمیسیۆن ئاماژەی پێداوە، وە (3) هەزار و (750) نوێنەری قەوارە سیاسییەکان لە بنکەکانی دەنگدان ئامادە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین