بەرەى دووم لە جەنگى نوێى جیهان کرایەوە وەرگێڕان

نوچە نێت

ئەلیکسەندەر دۆگین

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

ئەلیکسەندەر دۆگین، بیرمەندى رووسى لەو نووسینەى تیشک دەخاتە سەر جەنگى ئیسرائیل دژ بە غەزە و لوبنان، نووسەر دەڵێت، “جەنگێکى راستەقینە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە، ئەوەش لە دواى هێرشکردنە سەر ئیسرائیلە بوو بە چەکى سەرەتایى، بەڵام تەلئەبیب بە مووشەکى گەورە بۆردوومانى ئاسمانى باشوورى لوبنانى کرد.”

وا دەردەکەوێت ئیسرائیل بڕیارى داوە لە قوربانییەوە ببێت بە جەلاد، هەڵمەتێکى کۆمەڵکوژى هاوشێوەى غەزەى دژ بە دانیشتوانى لوبنان دەست پێکردووە، ئەوەش دەبێتە هۆى تێوەگلانى وڵاتان و گرووپە شیعەکانى دیکە لەو ململانێیە، کە سووریا و عێراق و گرووپى زەیدییەکان لە یەمەن، لەوەش گرنگتر ئێرانیش تێوەدەگلێت.

لە قۆناغى داهاتوو وڵاتانى سوننیش لەو ململانێیە تێوەدەگلێن، ئاشکرایە ئیسرائیل بۆ جەنگێک هەوڵ دەدات ــ جەنگێکى گەورە، بەبێ بەزەیى و دڕەندانەیە، ئەو جۆرە ململانێیە بەشێوەیەکى ناوچەیى نامێنێتەوە، ئاسۆکانى لە فراوانبوون دایە، ئەگەرى بەکارهێنانى چەکى ئەتۆمى بە دوور نازاندرێ، ئەوەش بە پشتبەستن بەوەى ئیسرائیل خاوەنى چەکى ئەتۆمە، لە هەمان کاتدا ئەگەر هەیە ئێرانیش ئەو چەکەى بەدەست هێنێا بێ.

سەرەڕاى ئەوەى ئەگەرى بەهێز ئەوەیە، کە بەکارهێنانى چەکى ئەتۆمى تەکتیکى دەبێ، یاخود بۆمى ئەتۆم دەبێ، کە نابێتە وێران بوونى جیهان، بەڵام لێکەوتەکانى لەسەر ئەو ناوچەیە کارەساتێکى گەورە درووست دەکات.

دەکرێت جەنگى لوبنان بە چەند رێگەیەک شرۆڤە بکرێ، بەڵام دوو شرۆڤەى بنەڕەتى بۆ ئەم جەنگە هەیە: 

شرۆڤەى یەکەم: رۆژى دواییە 

تێگەیشتن لەو شتەى دەوڵەتى ئیسرائیل هەوڵى بۆ دەدات پێویستە، کە دەکرێت رەچاوى توندڕەوى ناتەنیاهۆ بکرێت بۆ ئەو کاردانەوە دەروونییەى بەرانبەر هێرشى حەماس و قەیرانى بارمتەکان هەیبوو، کە ئیسرائیل هیچ وەڵامێکى لەوە باشترى لەبەردەست نەبوو، کە بەجۆرێک ئاڵۆزى کرد گەیشتە ئاستى کۆمەڵکوژى، ئەو کارەى بزووتنەوەى حەماس کردى لەسەر ئاستى جیهان سەرکۆنە کرا، بەڵام ئەو کۆمەڵکوژیەى کە ئیسرائیل دژ بە دانیشتوانى غەزە کردى هەموو لایەک سەرکۆنەیان کرد، بەڵام رۆژئاوا و ئەوانەى لە بازنەى رۆژئاوابوون سەرکۆنەیان نەکرد، ئەگەرى بەهێز ئەوەیە هەمان پێوەرى دوولایەنە بەسەر لوبنانیش جێبەجێ ببێ، رۆژئاوا بە تەواوى پارێزگارى لە ئیسرائیل دەکات، بە تەواوى وەک چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کۆمەڵەى نازى لە ئۆکرانیاى زیلنسکى کرد، هیچ هۆیەک دیار نییە بۆ ئەو بڕوایەى کە ئەو هەڵوێستە دەگۆڕێ، بەتایبەت ترامپ، سەرەڕاى بە بچووک سەیرکردنى زیلنسکى، بەڵام بۆ ئیسرائیل پاڵپشتێکى بەهێزە.

ئەوە چییە بە دیاریکراوى ناتەنیاهۆ هەوڵى بەدەستهێنانى دەدات؟ کە تا ئێستا هەوڵە دەروونییەکان بە تەنیا ئامانجە راستەقینەکانە بۆ ئەو جەنگە ئاشکرایە روون ناکاتەوە، بەر لەو جەنگە لە غەزە دۆخى ئیسرائیل هەندێک سەقامگیر بوو.

هەڕەشەى سەرەکى دیمۆگرافیە: ئیسرائیل بە دەریاکانى عەرەب دەوردراوە، سەرەڕاى بەرزبوونەوەى هاوکێشەکانى لەدایکبوون لە نێوان جووە ئەرسۆدۆکسەکان (حەریدیم) و بنەماڵە عەلمانییەکانە، بەڵام هێشتا گرووپێکى بچووکى ئاینین، ئەوەش تا ئێستا مایەى بەراوردێکى گرنگ نین، بە ژمارەى فەڵەستینییەکان لە ناوچەى حکومى زاتى و خودى ئیسرائیل زیاتر، لە پاڵ ئەوەشدا وڵاتانى عەرەبى دراوسێى ئیسرائیل لە رووى نەتەوەیى و ئاینییەوە بە فەڵەستینییەکان دەبەسترێنەوە.

لەگەڵ ئەوەى ئیسرائیل خاکى فەڵەستینى داگیرکردووە و کۆمەڵگەى جوونیشینى لەسەر درووستکردووە، لەو حاڵەتەدا بەهێزبوونى هەڵوێستى ئیسرائیل ئەستەمە، بەردەوامى دۆخى ئیسرائیل بەو جۆرەى لەسەرى بوو، لەکۆتایى دەبێتە هۆى شاردنەوەى ئیسرائیل وەک وڵاتێکى جوو، ئەوەش بەهۆى ئەو ئاماژە دیمۆگرافیانەیە.

بیرۆکەى جێبەجێکردنى پڕۆژەى سەهیۆنى راستڕەو بۆ ئیسرائیلى گەورە لە دەریاوە بۆ دەریا دەستى پێکردووە، بەڵام روون نییە، ئەو خاکانە موڵکى ئەو کەسانە نییە تێیدا نیشتەجێن، یاخود پەرەیان پێداوە، چونکە عەرەب زۆر بە فراوانى دەوردى داون.

سەرەڕاى ئەوەش ناتەنیاهۆ دەستپێشخەرى هێرشى سەربازیى لە غەزە کرد و فراوانى کرد بۆ ئەوەى باشوورى لوبنانیش بگرێتەوە.

لە غەزە پەردەلادانمان لەسەر ئامانجى راستەقینە بینى: کۆمەڵکوژى فەڵەستینییەکان و دوورخستنەوەى ئەوانەى دەربازبوونە بۆ دەرەوەى سنوورى ئیسرائیل، بە قەبارەى ئەو کارە ترسێنەرە، ئەوەش بۆ ئیسرائیل لۆژیکیە، لەگەڵ ئەوەى کە ئیسرائیل ناتوانێت بە شێوەیەکى ریشەیى لە رووى دیمۆگرافییەوە هەموارى بکاتەوە، بەڵام تاکە بژاردەى زاڵبوونە بەسەر دانیشتوانى غەزە کە بوونەتە بەربەست لەبەردەمى، ئەوەش بە هۆى بوون و ناسنامەى نەتەوەیى و ئاینیانە، کە رێگە لە پڕۆژە کۆتاکانى ئیسرائیل دەگرێ، بەڵام ئەو رێڕەوە توند دەبیێ، ناکرێت چاوەڕوانى شتێکى ئاسایى لەدواى ئەو ئاراستە یەکلاکەرەوە بکرێ، چونکە رووداوێکى جیاکراوەیە، نەک لە جانتایەکى رەش، بەڵکوو رووداوێکى چاوەڕوانکراوە ــ کە هاتنى مەسیحە، بەگوێرەى بیروباوەڕى جوو، بەرلە گەیشتنى مەسیح یاخود دواى گەیشتنى هەندێک تەفسیر، ئەوە شرۆڤەى هەڵوێستى هەندێک جووى ئەرسۆدۆکسى دژە زایۆنی پێ دەکرێ، کە پێویستە جووەکان بەشێوەى کۆمەڵ لە هەموو شوێنێک بۆ خاکى بەڵێنپێکدراو بگەڕێنەوە قودس وەک پایتەختى خۆیان رابگەیێنن، پاشان مزگەوتى ئەقسا تێک بدەن، کە دووەم شوێنى پیرۆزە لە ئیسلام، پەیکەرى سێیەمى لە شوێن درووست بکەن.لاى ئەو خاڵە مەسیح دێ سەرجەم نەتەوەکانى جیهان ملکەچى دەبن، چونکە دەسەڵاتەکەى رەهایە، ئەوەش نوێنەرایەتى ئیمپراتۆریەتێکى جووى جیهانى دەکات، کە جوو وەک گەلى بژاردە بە دەستێکى پۆڵاین فەرماڕەوایى گەلانى جیهان دەکەن.

بە نزیکەیى ئەوە ئەو بەرنامەیە زانیۆستە دیندارەکان لە بازنەى دەورەى ناتەنیاهۆ تەبەنیان کردووە لەوانەش ئیتمار بن عەفیر و بازلیل سیمۆتریش و سەرکردە رۆحانییەکان وەک حاخام کۆک و مئیر هاکان و دۆف لیئور، لەو نمونەیە ئەو کۆمەڵکوژیەى فەڵەستینییەکان کاریگەرى لاوەکى دەبێت بەراود بە گرنگى سەرەکى بۆ رووداوەکان داهاتوو بایەخى نییە.

ناتەنیاهۆ پشت بەو گرووپە دەبەستێ، ئەوەش بە پشتبەستنیەتى بە ئیسرائیلى گەورە و جەنگى کۆتایى لە چوارچێوەى مەرجە پێویستییەکان بۆ هاتنى مەسیح واتاى دەبێ، هەروەک ناونانى ئەو جەنگە بە تۆفانى ئەقسا لە لایەن بزووتنەوەى حەماسەوە بە رێکەوت نییە.

شایەنى باسە لاى زۆربەى مسوڵمانان سیناریۆى تێکدانى مزگەوتى ئەقسا و جەنگى کۆتایى دژ بە دەجال (مەسیحى دەجال) لەسەر زەوى پیرۆز بابەتێکى بەربڵاوە لە فەرموودەکانى باس لە کۆتایى دونیا دەکەن هاتووە.

بە واتایەکى دیکە جەنگى رۆژى دوایى (هەرمەجیدون) بە واتاى وشە لە رۆژهەڵات ناوەڕاست جەنگى کۆتایى دونیایە.

ناتەنیاهۆ و دەورەبەرەکەى بەو جۆرە ئەو کارە دەبینین، ئەو رێگەیەش هەندێک لە مسوڵمانانى دیندار بەو جۆرە لەوە تێگەیشتوون، لە لایەنى بەرانبەر، ئیسرائیلییە عەلمانییەکانى کە بڕوایان بە رووکەش و ئارامى کەسى هەیە خۆپیشاندان دژ بە حکومەتەکەیان دەکەن. بە هەمان شێوە لە ناوەندە عەلمانییەکانى وڵاتانى مسوڵمان بەتایبەت گەنجان و بزنسمانەکان گوێ بە هیچ فەرموودەیەک نادەن کە باسى رۆژى دوایى دەدەن، بەڵام وەک دەبینین ئێستا مێژوو سەرکردایەتى ئەوانە دەکات کە هۆشیاریەکى بەهێزیان لەسەر کۆتایى دونیا و رووداوەکانى هەیە.

شرۆڤەى دووەم: جیۆسیاسى

سەردەمى ئێمە تەنگەژەیەکى سەرەکى هەیە: جیهان یەک جەمسەرە، ملکەچى باڵادەستى رۆژئاوایە، رەتیشى دەکاتەوە کۆتایى پێبهێنێ، لە کاتێکدا جیهانى فرە جەمسەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەموو شارستانیەتێک سەروەرى تەواوى بەسەرە خۆى هەیە، تاک جەمسەرى جەنگ لە پێناو مانەوەى دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆى ململانێ دژ بە باڵادەستى رۆژئاوا.

بەرەى یەکەم لەو جەنگە ئۆکرانیایە، حکومەتى کیێڤى نازى کە لەلایەن رۆژئاوا دامەرزاوە و پڕچەک کراوە و پاڵپشتى دەکرێت جەنگێکى دژ بە رووسیا دەستپێکردووە، کە جەمسەرێکى سەرەکییە لە جیهانى فرە جەمسەر، لە خەبات دژ بە باڵادەستى رۆژئاوا پێشەنگە. ئەو رۆژئاوایەى لە رێگەى بریکارەکانى دژ بە رووسیا دەجەنگن، ئامادەیە راستەوخۆ بێتە ناو جەنگەکە.

لەو چوارچێوەیە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست گۆڕەپانێکى دیکەى هەمان جەنگە: تاک جەمسەرى بەرانبەر فرە جەمسەرییە، بۆ ناتەنیاهۆ و زایۆنستەکانى بڕوایان بە دوارۆژ هەیە، ئیسرائیل و چارەنووسى گەلى جوو دوو جەمسەرى سەرکین پەیوەستن بە دەرکەوتنى مەسیح، بەڵام بۆ جیهانگیرییە رۆژئاواییەکان ئیسرائیل تەنیا ئامرازێکە لەو ململانێیە بۆ پارێزگارى لە پاڵادەستی جیهانیان، جیهانى ئیسلامى وەک شارستانیەتێک سەیر دەکەن کە بەها لیبرالیەکان رەت دەکاتەوە. لەو ململانێیەش مسوڵمانانى شیعە بە پێشەنگى فیکرى بۆ شارستانیەتى ئیسلامى دەزانن، بۆیە هێزى رۆژئاوا بە شێوەیەکى بنەڕەتى بە ئامانجیان دەگرێت. لە میانەى ئیسرائیل رۆژئاوا هیواخوازە زەبرێک لە جەمسەرێک لە جیهانى فکرە جەمسەر بکات کە ئیسلامە.

ئێستاش واشنتن کار لەسەر پەلەکردن لە بەهێزکردنى هاوپەیامنیەتى لەگەڵ شوێنکەوتە سوننەکانى دەکات، بەتایبەت ئیمارات، لەوانەیە واشنتن بڕواى بە مەسیحى دەجال نەبێ، سەرەڕاى ئەوەى کەس نازانێ، بەڵام بە کارهێنانى زایۆنزمى سەربازى و پڕۆژەى ئیسرائیلى گەورە بۆ کردنەوەى بەریەکى دژ بە شارستانیەتى ئیسلامیى ئامانجێکى روونى ئەوانەیە کە بڕوایان بە جیهانگیرى هەیە.

لەدواى ئەوە رۆڵى تایوان دێ، ململانێکىە لەگەڵ جەمسەرێکى دیکەیە لە جیهانى فرە جەمسەر، کە چینە. جارێکى دیکە رۆژئاوا پشت بە بریکارە ناوچەییەکان دەبەستێ، تایوان، یابان، کۆریاى باشوور، هەوڵى راکێشانى هندستان دەدات بۆ ئەو هاوپەیمانیەیە. لەگەڵ ئەوەشدا هندستان جەمسەرێکە لە فرە جەمسەرى، لە پێناو پاشەکشە بە جووڵەى دلهى دژ بە کۆڵۆنیالیزمى دژە رۆژئاوا و زیادکردن و بەدیهێنانى سەروەرییە، بەم دواییە شۆڕشێکى رەنگاو رەنگ دژ بە حکومەتى نزیک لە هندستان بە سەرۆکایەتى شێخە حوسێنە هەڵگیرسا.ئاشکرایە چەندین لایەنى دیکە لەو جەنگە ئامادەکارى دەکات، لە ئەفریقیا، ئەمەریکاى لاتین و ناوچە جۆراوجۆرەکانى جیهانى ئیسلامى.

چارەنووسى سیسەمى داهاتووى جیهان بۆ لەسەر هەموو بەرەکان دیارى دەکرێ: ئایا رۆژئاوا پارێزگارى لە باڵادەستى خۆى دەکات، یاخود جیهانى فرە جەمسەر دەبێتە حەقیقەتێکى واقیعى، یاخود لەگەڵ پاشکەشەى رۆژئاوا یەکێک دەبێ لەو چەند شارستانیەتە ــ لەگەڵ پارێزگارى لە بۆچوونى بیستراو، یاخود تەنیا لە پێگەکەى وەک هێزێکى باڵادەست یاخود پێشەنگ دەمێنێتەوە؟

بەڵام لە قۆناغى ئێستا، ئێمە لە قۆناغى دووەم ــ لەسەر لێوارى جەنگێکى گەورەین لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

بەر لەوەى بڕیار لە چۆنیەتى مامەڵە لەگەڵ بەرەى دووەم لە دووبارە رێکخستنەوەى جگورافیاى فراوانترى سیاسى لە جیهان بدەین، پێویستە بە روونى لە ئامانجى یاریکەرە سەرەکییەکان بگەین لەو ململانێیە، هەروەک خۆشمان لە وەهمى درۆینە سەبارەت بە پاڵنەرى عەقڵانى و ئاینى ناروون بۆ کارکتەرە سەرەکییان بپارێزین.

ئەمڕۆ پێویستمان بە واقیعى جیۆسیاسى هەیە کە هەڵسەنگاندنێکى لەسەرەخۆ و هاوسەنگە بۆ سەرجەم فاکتەرە سەرەکییەکان لەو دۆخە ئاڵۆزەى کە ئێمەى مرۆڤایەتى تێیدا دەبینینەوە، پێویستە سۆزدارى لە لایەک دابنێین بۆ هەڵسەنگاندن بە هەستێکى سارد و دوور لە هەڵچوون بۆ ئەو رووداوانەى ئێستا، لەوانەش ئەو رهەندانەى کە بە رەچاو نەکراوە لە ماوەى دوو قۆناغى سۆڤیاتى و لیبرالى لە رووسیاى پێشوو، هەموو ئەوانە لە میانەی ئایدۆلۆژى و ئابوورى و وزەیە، ئەو جەنگەش لە پێناو سەرچاوەکانە.

لە کاتێدا ئەو فاکتەرانە تا ئێستا بوونیان هەیە، بەڵام زۆر بە بایەخ داناندرێ، لەوەش گرنگتر ئەوە ئەو بایەخە خاوەن سرووشتە دوارۆژى و شارستانى و جیۆسیاسى جیهانییە، ماوەیەکى زۆرمان لە تەکەز کردنە سەر مەعریفەى مادى بەرێکرد و جیهانى ئایدیامان پشتگوێخست، کە لە کاتێدا ئەوە ئایدیایە جیهان دەجووڵێنێ.

سەرچاوە: ماڵپەڕى کرێمل

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین