بۆچى كچانى رووسیا له‌ هێزى ده‌ریایى دانامه‌زرێن؟ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

سوپاى رووسیا بایه‌خێكى زۆر به‌ زیادبوونى ژنان له‌ خزمه‌تى سه‌ربازى ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت كه‌شتى سه‌ربازى رووسیا هیچ ژنێكى تێدا نییه‌ و فه‌رمانده‌ى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى رووسیا روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ داوه‌.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى دوێنێ هه‌ینى 23ى نیسان له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ نه‌بوونى ژنان ده‌كات له‌ كه‌شتى وكه‌شتى ژێرئاویى سوپاى رووسیا. له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، له‌ به‌شه‌ كارگێرى و ته‌كنیكییه‌كانى هێزى ده‌ریایى رووسیا كچان و ژنان بوونیان هه‌یه‌ و كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام یه‌ك كه‌شتى سه‌ربازى رووسى نییه‌ ئافره‌تى تێدا بێت.

ڤیكتۆر سۆكۆلۆڤ فه‌رمانده‌ى ئه‌كادیمیاى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى رووسیا له‌ لێدوانێكى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ ژنان ناتوانن له‌م بواره‌دا كار بكه‌ن، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ بۆ نه‌ریتێكى سه‌ربازى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى رووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستى تایبه‌تیان له‌به‌رانبه‌ر دایك و هاوسه‌ر و كچه‌كانیان هه‌یه‌، له‌برى ئه‌وان ئه‌ركه‌كان ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى خۆیان".

ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ له‌ هه‌مان لێدوانى ده‌ڵێ، "ژنان ئێستا ئاره‌زوویان هه‌یه‌ بێنه‌ ئه‌و بواره‌وه‌ و ره‌نگه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونى رۆژگاریش ئه‌و نه‌ریته‌ بگۆڕێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین