سەرۆک بارزانی: هیچ لایەنێك بە دژایەتیكردنی پارتی هیچی دەست ناكەوێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك مەسعود بارزانی لە لە كەرنەڤاڵی سەرخستنی (190)ـی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند، شانازییەکی گەورەیە کە ئەمڕۆ کوردستان گەیشتووتە قۆناغێک گەلی کوردستان بە هەڵبژاردن و بە ڕەئی خۆی شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی ئکوردستان دەست نیشان دەکات، دەشڵێت، هیچ لایەنێك بە دژایەتیكردنی پارتی هیچی دەست ناكەوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/ئەیلوول/2024) سەرۆك بارزانی لە یاریگای نێودەوڵەتیی هەولێر بەشداریی لە كەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی (190)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و گوتارێكی پێشكەش كرد.

سەرۆك بارزانی لە گوتارەكەیدا بۆ لایەنەگران و ئەندامانی پارتی گوتی، ئێوە پیشانتاندا و سەلماندتان ئا ئەمەیە پارتی.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، ئەمە سەرکەوتنێکی مەزنە و دەستکەوتێکی مەزنیشە، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە ئەم هەڵبژاردەنە دەبووایە دوو ساڵ لەمەوپێش بکرایە، بەڵام هەندێک لایەن هەر کۆسپیان دروست دەکرد و خۆیان دەدزییەوە، بە خەیاڵی خۆیان بە هەڵبژاردنێکی پێوەخت دیزاین کراو پارتی دەشکێنن.

هەروەها سەرۆك بارزانی جەختی لەوەكردەوە كە، یەكەم ئەركی پەرلەمانی داهاتوو نووسینەوەی دەستوورە، دوای هەڵبژاردن نابێ ئەم فەوزایە بمێنێت، دەبێ یەك هەرێم، یەك پەرلەمان، یەك حكومەت هەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین