عێراق لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هۆشداری دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی هەڵوێستی عێراق کرد کە ڕێگە نادات ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش له بەغدا وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، ناکۆکی و ململانێکان بەرز بوونەتەوە".

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای کرد، "وڵاتان ڕووبەڕووی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ببنەوە، هاووڵاتیانی فەلەستین بپارێزن". دووپاتی کردەوە، "ئێران ئامادەی جەنگ و ئاشتییە، لە جەنگ ناترسێت، بەڵام نایەوێت ڕووبدات".

هەروەها فوئاد حوسێن،وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دا سەبارەت بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوتی، "ئەگەری هەیە بەهۆی ململانێکانەوە قەیرانێکی جیهانی دروست ببێت".

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، "جەنگی بەردەوام مەترسیدارە و زیادبوونی هەڕەشەیە لە هەموو ناوچەکە،ئێمە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەمانین وەک بەشێک لە هەر کردەوەیەکی سەربازی، حکومەتی عێراق هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ بەشداریکردن لە جەنگ".

فوئاد حوسێن داواشی کرد، "پێویستە بە دوژمنایەتییەکانی ئیسرائیل لە غەزە و لوبنان بێت، پابەندبوونی عێراقی بە بەدواداچوونی ئاشتی و ئاگربەست دووپات کردەوە. بەردەوامی هەوڵەکانی عێراقی دەربڕی سەبارەت بە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ هاووڵاتیانی سڤیل".

 وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە بە مەبەستی، "تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسکردنی ئاسایش و ڕێگەگرتن لە زیادبوونی ناکۆکییەکانی ناوچەکە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین