ئیسرائیل کوژرانی جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵای ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵامان کوشتووە. وڵاتانی ڕۆژئاوا بەدوای چارەسەرێکی دیپلۆماسیدا دەگەڕێن و ترسیان هەیە ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرە بسێنێت.

ڕۆژی سێشەممە (هەشتی تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هاشم سەفیەدین، جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵا کوژراوە، بەردەوام دەبین لە بە ئامانج گرتنی تیرۆریستان".

 یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پشت راستی،"کوژرانی هاشم سەفیەدین، جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵای کردەوە"

ئەگەرچی تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە، "ژمارەی ئەو سەربازانە چەندن کە لەناو خاکی لوبنانن، بەڵام پێشتر سوپا ڕایگەیاندبوو، "سێ فیرقەی تری سوپا لەوێ کار دەکەن، پێشبینی دەکرێت هەزاران سەرباز لە خاکی لوبنان بوونیان هەبێت".

گرژی و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم چەند هەفتەیەی دواییدا پەرەی سەندووە، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر حیزبوڵڵا لە لوبنان. وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، "تۆڵەی هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی ئێران دەکرێتەوە"

 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ئۆپراسیۆنی سنووردار و ناوچەیی و ئامانجدار لە باشووری ڕۆژئاوای لوبنان ئەنجام دەدات".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین