حزبوڵڵای لوبنان: پاشەكشەمان بە سوپای ئیسرائیل كرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (دووی تشرینی یەكەم/ 2024) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، حزبوڵڵای لوبنانی لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی سوپای پیادەی ئیسرائیل هەوڵی هاتنیان دا بۆ شارۆچكەی عەدەسە لە باشووری لوبنان، هێزەكانمان بەرەنگاریان بوونەوە رێگریان لە پێشڕەویەكانی هێزەكەی ئیسرائیل كرد.
دەربارەی زیانەكانی هەردوولاش لە راگەیێندراوەكە هاتووە، شەڕوپێكدادان لەنێوان هەردوولا رووی داوە، زیان بەر سوپای ئیسرائیل كەوتووە و ناچاربوون پاشەكشە بكەن.سەبارەت بە قەبارەی زیانەكانیش لە راگەیێندراوەكە ئاماژەی بە زیانە گیانی و مادییەكان نەكردووە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە حزبوڵڵا رووداوانە بە پاڵپشتی بۆ گەلی فەڵەستینی و لوبنان گەلی فەڵەستین و لوبنان ناودەبات.
لە دوای كوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حزبوڵڵا و چەند ئەندامێكی باڵای ئەو حزبە، سوپای ئیسرائیل بە فەرمی هێرشی زەمینی سنوورداری بۆ باشووری لوبنان راگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment