حەسەن نەسروڵڵا سەرکردە و ستراتیژستی گروپی چەکداری لوبنانی حزبوڵڵا کێیە؟ وەرگێڕان

تایبەت بە نوچە نێت

نوسینی: چنوور جەعفەر  - زانکۆی سۆران 

 

حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵی ١٩٩٢ەوە سەرکردایەتی گروپی چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی دەکات و دەیکاتە بەهێزترین هێزی سەربازی لە لوبناندا.

حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵڵا لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا سەرکردایەتی گرووپی چەکداری لوبنانی کردووە و گۆڕیویەتی بۆ یەکێک لە بەهێزترین گرووپە نیمچە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٧/٩/٢٠٢٤  لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل  کەکرایە سەر شەش بینای جیاواز لەو گەرەکانەی کە دەکەوێتە باشووری بەیروت لە (هاریک حریک) کوژرا، ئەمەش بە گەورەترین هێرش هەژمار دەکرێت لەماوەی ساڵێکدا، کە کرابێتە سەر پایتەختی لوبنان لەلایەن هێزە ئیسرائیلیەکانەوە لەکاتی  شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا.

سوپای زایۆنی پشت ڕاستی ئەم هەوڵەی کردەوە کە ئامانج لە هێرشەکانیان بۆسەر گەرەکەکانی باشوری لوبنان، لێدان بووە لەبنکەو بارەگاکانی حیزبوڵڵای لوبنانی و لەنێویشیاندا ئامانج کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا بووە کەلە ئەنجامی ئەم هێرشەدا بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی دیکەش، هەروەها سێ کەناڵی دیاری تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، نەسروڵڵا ئامانجی هێرشەکانی گەڕەکی باشووری بەیروت بووە، کە تا ئەو کاتەی ئیسرائیل پشت ڕاستی هێرشەکانی نەکردەوە. بەرپرسانی حیزبوڵڵا هیچ لێدوانێکیان نەدا.

چاوێک لەمێژووی نەسروڵڵا

لە ژێر سەرکردایەتی نەسروڵڵای تەمەن ٦٤ ساڵدا، حزبوڵڵا شەڕی دژی ئیسرائیل بەرپاکرد و بەشداریکرد  لە ململانێکانی لەگەڵ وولاتی سوریای دراوسێیدا. ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە وەرچەرخانی هاوسەنگی هێز بۆ بەرژەوەندییەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا.نەسروڵڵا ستراتژیستێکی کاریزماتیک و زیرەک بوو، توانیبووی لەڕێگەی حیزبوڵڵاوە دژایەتی ئیسرائیل بکات، هەروەها هاوپەیمانییەکانی لەگەڵ سەرکردە ئایینییە شیعەکان لە ئێران و گروپە چەکدارە فەلەستینییەکانی وەک حەماس چەسپاندبوو.

نەسروڵڵا، لەلایەن شوێنکەوتە شیعە لوبنانییەکانیەوە وەک بتێکی پەرستراو دەپەرستراو لەلایەن ملیۆنان کەسی دیکەوە لە سەرانسەری جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا ڕێزی لێدەگیرا.

ووتاردەرێکی ئاگرینی بوو کە لە ئەمریکا و زۆربەی ڕۆژئاوا وەک توندڕەوێک سەیر دەکرا، هەروەها بە پراگماتیست دادەنرا بە بەراورد بەو چەکدارە ئاگرینانەی کە دوای دامەزراندنی حزبوڵڵا لە ساڵی ١٩٨٢، لە کاتی شەڕی ناوخۆی لوبناندا زاڵ بوون بەسەر حزبوڵڵادا. سەرەڕای ئەو دەسەڵاتەی کە بەکاریدەهێنا، نەسروڵڵا لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو لە ترسی تیرۆرکردنی لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو ژیانی لەشاردا دەبردە سەر.

چۆن سەرکەوت بۆ دەسەڵات

نەسروڵڵا لە ساڵی ١٩٦٠ لە خێزانێکی هەژاری شیعە لە گەڕەکی هەژاری باکووری شاری بەیروت لە شارشابووک لەدایکبووە، دواتر ئاوارە بووە بۆ باشووری لوبنان. ئەو ئیلاهیاتی خوێندووە و پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئەمالەوە کردووە کە ڕێکخراوێکی سیاسی و نیمچە سەربازی شیعەیە، پێش ئەوەی ببێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵڵا.

حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پێکهێنرا کە لە هاوینی ساڵی ١٩٨٢ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل هاتبوونە لوبنان. یەکەم گروپ بوو کە ئێران پشتگیریی کرد و وەک ڕێگەیەک بۆ هەناردەکردنی بزنسی ئیسلامی سیاسی خۆی بەکاری هێنا.

نەسروڵڵا بنکەیەکی دەسەڵاتی بنیاتنابوو، چونکە حزبوڵڵا بە تێپەڕبوونی کات بوو بە بەشێک لە کۆمەڵە کوتلە و حکومەتەکانی سەر بە ئێران کە بە میحوەری بەرخۆدان ناسراون. دوای دوو ڕۆژ لە کوژرانی سەرکردەکەی سەید عەباس موسەوی تەمەن ٣٩ ساڵ لە هەڵمەتێکی هێلیکۆپتەری ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان، حزبوڵڵا لە شوباتی ١٩٩٢ نەسروڵڵای وەک ئەمینداری گشتی هەڵبژارد.دوای پێنج ساڵ ئەمریکا حیزبوڵڵای وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کرد.

لە سەردەمی نەسروڵڵادا، حزبوڵڵای لوبنان بە سەرکردایەتیکردنی شەڕی پەرتبوون کە بووە هۆی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٠، دوای ١٨ ساڵ داگیرکاری. کوڕە گەورەکەی نەسروڵڵا، هادی، لە ساڵی ١٩٩٧دا کوژرا، کە دژی هێزەکانی ئیسرائیل شەڕی دەکرد.

دوای کشانەوەی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٠، نەسروڵڵا چ لە ناوخۆی لوبنان و چ لە سەرانسەری جیهانی عەرەبیدا گەیشتە پێگەیەکی ئایکۆنی. پەیامەکانی لە ڕادیۆ و لەڕێگای تەلەفزیۆنی مانگی دەستکردی حزبوڵڵاوە بڵاودەکرانەوە.

نەسروڵڵا بنکەیەکی دەسەڵاتی بنیاتنابوو، چونکە حزبوڵڵا بە تێپەڕبوونی کات بوو بە بەشێک لە کۆمەڵە کوتلە و حکومەتەکانی سەر بە ئێران

پێگەی نەسروڵڵا زیاتر چەسپا کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٦دا حزبوڵڵا لە شەڕی ٣٤ ڕۆژەی ئەنجامدا  لەگەڵ ئیسرائیلدا تا گەیشتنە خاڵێکی چەقبەستوو. کاتێک شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ سەریهەڵدا، چەکدارانی حیزبوڵڵا بەپەلە هاتنە ناوەوەی شەڕەکەو لایەنگری هێزەکانی ئەسەدیان کرد. هەرچەندە حزبوڵڵای لوبنان جەماوەرەکەی لەدەستدا لەکاتێکدا جیهانی عەرەبی ئەسەدی دوورخستەوە.

ڕۆڵی نەسروڵڵا لە ململانێی ئێستادا

ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم، حزبوڵڵا دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەسەر سنوورەکان و بە "بەرەیەکی یەدەگ" بۆ غەززە ناوی دەبرد. لە وتارەکانیدا بەدرێژایی ململانێکان، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکانی حیزبوڵڵا لە سنوور بەزاندنی هێزەکانی ئیسرائیل ڕاناوەستێت، بەڵکو هەوڵیان داوە سەرنجەکانی ئیسرائیل لەسەر غەززە کەمبکاتەوەو پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە حزبوڵڵا هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاناگرێت تا ئاگربەست لە غەززە. Gaza. ئەنجام دەدرێت.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نەسروڵڵا بەردەوام بوو لە لێدانی تۆنێکی سەرپێچیکارانە لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەکان، ئیسرائیل قۆناغێکی نوێی لە ململانێکان ڕاگەیاندبوو کە مەبەست لێی پاڵنانی حزبوڵڵا بوو لە سنوورەکانەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدات هەزاران ئاوارە لە باکووری ئیسرائیل بگەڕێنەوە.

هەربۆیە لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی لوبنان، هێرشەکان بە کوشتنی فەرماندە سەربازییە باڵاکانی حیزبوڵلای گرتەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندییەکان وتەقینەوەیان کە بە شێوەیەکی سەرەکی ئەندامانی حیزبوڵڵا بەکاریان دەهێنا، کە بووە هۆی کوژرانی ٣٧ کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکە تا سەرئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوشتنی نەسروڵڵاشی گرتەوە کردیە ئامانجی کردەوە هێرشبەرییەکانی بۆسەر حیزبوڵڵا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین