حزبوڵڵا کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای دووپات کردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حزبوڵڵای لوبنان کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حزبوڵڵای دووپات کردەوە، هەروەها باس لە بەردەوامی و فراوانبوونی هێرشەکانیان دەکەن بۆ سەر ئیسرائیل.

ڕۆژی شەممە (28/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (تیلیگراف) بڵاوی کردەوە، لە بەیاننامەیەکدا، "حزبوڵڵا دووپاتی کردەوە کە حەسەن نەسروڵڵا بەهۆی هێرشی ئیسرائیل کوژراوە، حزبوڵڵا بەڵێن دەدات بەردەوام بن لە هێرشە جیاوازەکانیان دژی ئیسرائیل".

ڕاگەیێندراوەکە باس لەوەش دەکات، "سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵا چووە پاڵ هاوڕێ شەهیدە مەزنەکانی درێژایی خەباتکردنمان".

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل، "کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای ڕاگەیاند بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ورد لە کاتێکدا سەرکردەکانی حزبوڵڵا لە باشووری بەیروت کۆبووبوونەوە".

حەسەن نەسروڵڵا زیاتر لە (30) ساڵ سەرکردایەتی حزبوڵڵای کرد. بە دڵنیاییەوە بەهۆی کوژرانی نەسروڵڵاوە ناکۆکیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەبن و دەچنە قۆناغێکی ترەوە، پێشبینی دەکرێت جەنگەکە فراوانتر بێت و بەرپەرچدانەوەی زیاتر ڕووبدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین