زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی هەڵبژێردراو دانانی ڕێكخەری گشتی گۆڕان بە وەكالەت ڕەتدەكەنەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (27/هەینی/2024) زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی هەڵبژێردراو لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكەن، "رەوانشاد نەوشیروان مستەفا کاتێک رێکخەری گشتی بو وەکالەتی تایبەتی بۆ کاروباری کۆمسیۆن کردەوە. نەک کەسێک بە وەکالەت بکات بە رێکخەری گشتی! بەکارهێنانی هەر بەراوردکارییە بۆ چەواشەکاری و داپۆشینی فەزاحەتێکی گەورەیە."
دەقی ڕاگەیێندراوەکە زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی هەڵبژێردراو:
هاونیشتیمانیانی بەڕێز
سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارێزگاری سلێمانی
دامودەزگا ئەمنیەکان
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردستان و رەوەندی کوردی
ئێمە زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو و شەرعی بزوتنەوەی گۆڕان لە باژێروانەکان، رەوەندی کوردی و نوێنەری ئافرەتان وەک بەرەی دەستور رێگری لە پیلان و موئامەرە ئەکەین. رەوانشاد نەوشیروان مستەفا هەمیشە کاری بۆ دەوڵەتی قانون کردووە. بزوتنەوەی گۆڕانی وەک هێزێکی سیاسی و مەدەنی پشت ئەستور بە شەرعیەتی دیموکراتی و هەڵبژاردن وەک بنەمای رەوایەتی دامەزراندووە. دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕانی بە پەنجە و قەڵەمی خۆی داناوە.
لە ناو بزوتنەوەی گۆڕاندا رێکخەری گشتی بە وەکالەت دانانرێت. ئێمە دەمانەوێ بە هەڵبژاردن رێکخەری گشتی دابنرێ. ئەوان ئەیانەوێ بە کودەتا و وەکالەت دابنرێ. ئەمەش لە دنیادا نموونەی نیە!
رێکخەری گشتی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان کەسێکە جێگەی رێزە و پێش (٣) ساڵ لە ١٣ی ١٠ی ٢٠٢١ لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا دەستیان لەکاركێشایەوە و راگەیەندراوی رەسمیان بڵاو کردەوە. لە هەمان کۆبونەوەدا جڤاتی نیشتیمانی لە راگەیەندراوی فەرمیدا پێشوازی و دەستخۆشیان لێکرا و دەستلەکارکێشانەوەیان قبوڵ کرا. لەسەر ئەو بنەما دەستورییە ئەو وەکالەتە نادەستوری و ناقانونیە.
رەوانشاد نەوشیروان مستەفا کاتێک رێکخەری گشتی بو وەکالەتی تایبەتی بۆ کاروباری کۆمسیۆن کردەوە. نەک کەسێک بە وەکالەت بکات بە رێکخەری گشتی! بەکارهێنانی هەر بەراوردکارییە بۆ چەواشەکاری و داپۆشینی فەزاحەتێکی گەورەیە.
ئەوەی تاقمێک کەس پێی هەستاون و بە نیازن بە موئامەرە و لە ژێر ناوی کۆبونەوەی رێزلێنان و دەستبەکاربوون ئەنجامی بدەن بە هەموو شێوەیەک رێی لێ ئەگرین. نیازی پشت ئەو کارە لە ناوبردنی بزوتنەوەی گۆڕانە. بەرپرسیارێتی تاریخی، قانونی و سیاسی ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو پیلانگێڕانە.
ئەوان لە کۆبونەوە تایبەتیەکان و لە پەیوەندییەکانیاندا لەگەڵ ئێمەدا بە ئاشکرا ئەڵێن شەڕ و ئاژاوە دروست ئەکەن و ئینشیقاق ئەکەن. بێباکن لە ئەنجامدانی تاوان.
لەبەرئەوە زۆرینەی جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێراو بڕیارماندا مەکۆی سەرەکی (گردی زەرگەتە) تا کاتێکی نادیار دابخرێت بۆ رێگری لە ئاژاوە و لە پێناو سەلامەتی هەموواندا. ئەوان بێباکن لە هەموو کارێکی خراپ.
ئەرکی دامەزراوە رەسمیە حکومیەکان و پارێزگار و دەزگا ئەمنیەکانەوە هێمنی و ئاسایش بپارێزن.
زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی هەڵبژێردراو
27ی 9ی 2024
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment