بەریتانیا سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەریتانیا ڕایگەیاند سزای زیاتر دەسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا، سزاکانیش پێنج کەشتی و دوو دامەزراوەی گرنگی دیکە دەگرێتەوە.

ڕۆژی پینجشەممە (26/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی کردەوە، "بەریتانیا سزای زۆری بەسەر کەشتییە جیاوازەکانی ڕووسیا سەپاندووە،

ئاشکرایە، "لە ماوەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کەشتییە جۆراوجۆرە نایاساییەکانی ڕووسیا زیادی کردووە، لە کاتێکدا وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕەتیدەکەنەوە و بە هەموو شێوەیەک بەرپەرچی دەدەنەوە، لە بەرامبەردا ڕووسیا هەموو ئەو فشارەکانی ڕۆژئاوا بۆ سنووردارکردنی هەناردەکردنی نەوت ڕەتدەکاتەوە".

فشارە جیاوازەکان بۆ سەر ڕووسیا لە لایەن وڵاتانەوە تا دێت زیاتر دەبن، سزاکانی بەریتانیا بەرامبەر بە ڕووسیا کەشتی جیاوازی بواری وزەی گرتەوە، هەر ئەمڕۆش ئەمەریکا پاکێجێکی تری هاوکاری سەربازیی پێشکەش بە ئۆکراینا کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین