ژن و منداڵێک لە باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک لەگەڵ منداڵێکی بچووکیدا لە باڵەخانەیەک دەکەوێتەوە خوارەوەو بەم هۆیەوە خۆی و منداڵەکەی گیان لە دەست دەدەن.

ڕۆژی (5/ئەلول/2024) ژنێکی گەنج لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەکی پڕۆژەیەکی نیشتەجێ بوون لە شاری هەولێر، لەگەڵ منداڵێکی دوو ساڵان دەکەوێتە خوارەوەو هەردووکیان گیان لە دەست دەدەن.

بە پێی زانیارییەکان، تا ئێستا نەزانراوە کە ئایا ئەم ژنە بۆ خۆی خۆی و منداڵەکەی فڕێداوە یان ڕووداو بووە، یان کەسێک ئەوانی فڕێداوەتە خوارەوە.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: دۆسیە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوەو دوای بەدواداچوون ئاشکرای دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین