پەرلەمانی عێراق لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵا كۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ناکۆکی و بەرپەرچدانەوەکانی ئیسرائیل و لوبنان، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام دەدات.

ڕۆژی چوارشەممە (25/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە، "دانیشتنێکی تایبەت سەبارەت بە، "گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی هێرشەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا ئەنجام بدات".

بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان کۆبوونەوەکە، "ڕۆژی شەممە (28)ی ئەیلوول کاتژمێر 01:00 ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".

دوای ئەم پێشهاتانەی لە هەفتەی ڕابردووەوە روویان داوە، "مەترسی ناکۆکی و پێکدانەکانی نیوان ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا زیادیکردووە، ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر لوبنان چڕتر کردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بریندار بوون و گیانیان لە دەستداوە".

چەکدارانی حزبوڵڵا بە بەردەوامی، "دووپاتی دەکەنەوە هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت". 

لە بەرامبەردا ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت، "ئامانجیان نەهێشتنی چەکدارانە لەسەر سنوور، بیگومان ئامانجی هێرشە جیاوازەکانیان تەنیا چەکدارانی میلیشیا ئێرانییەکانن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین