پیاوێک ژنەکەی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەهۆی ئەوەی وانەی تایبەتی گوتووەتەوە، لە ماڵەکەی خۆیدا ژنەکەی سەردەبڕێت و دان بە تاوانەکەشیدا دەنێت.

رۆژی دووشەممە (22/ ئەیلول 2024)  خانمە مامۆستایەک لە کاتی گوتنەوەی وانەی تایبەت بە چەند قوتابییەک، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

ئەو خانمە مامۆستایە جیا لە کاری فەرمی هەفتانە وانەی تایبەتی بە چەند قوتابییەک گوتووەتەوە، بەڵام لە کاتی وانە گوتنەوەو بە بەرچاوی قوتابییەکانییەوە لە لایەن مێردەکەی سەردەبڕدرێت. 

پۆلیسی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاند: ئەو پیاوەی لە نەجەف ھاوژینەکەی خۆی کوشت، دوای یەک ڕۆژ لە هەڵاتنی دەستگیرکرا.

ئافرەتەکە کە ناوی (ھـ. ک) لەکاتێکدا لەناو ماڵەکەی خۆی خەریکی وانەگوتنەوەی تایبەت بووە بە چەند قوتابییەک، ھاوژینەکەی بەناوی (ن. ف) بە چەقۆ و بە بەرچاوی قوتابییەکانەوە سەری بڕیوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین