مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق هێرشی کردە سەر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند، جەخت دەکەنەوە هێرشەکان چڕتر دەکەنەوە.

ڕۆژی دووشەممە (23/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردەوە، مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "چەندین ئامانجمان لە ئیسرائیل پێکاوە، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشمان کردووەتە سەر ئەم وڵاتە".

دوای هێرشەکان تەقینەوە لە ئاسمانی ئیسرائیل بیندرا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "لە ئاسمانی عێراقەوە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستەی وڵاتەکەمان کراوە، سوود لە ئاسمانی سووریا بیندراوە بۆ تێپەڕ بوونی مووشەک و فڕۆکە جیاوازەکان".

لە سەرەتای دەست پێکردنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە، گرووپی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق بەرپرسیاریێتی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمەریکا لە سوریا و عێراق ڕاگەیاندووە، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە (7)ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە نزیکەی (41,252) هاووڵاتی فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە (16,500) منداڵ هەن لە نێو گیان لەدەستدراوەکاندا ، لانیکەم (95,497) هاووڵاتیش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین