ئەمەریکا: جەنگی ئیسرائیل و حزبوڵڵا فراوانتر دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسانی ئەمەریکا پێشبینی دەکەن جەنگی ئیسرائیل و حزبوڵڵا فراوانتر بێت، ئەگەری هەیە ببێتە جەنگێکی سەرتاسەری، وە هەردوولا ئامادە نین بە ئاسانی واز لە جەنگ بهێنن.

ڕۆژی یەکشەممە (22/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاوی کردەوە، چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا جەخت دەکەنەوە لەوەی، "ئەگەری زۆر هەیە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا فراوانتر بێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا".

بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، "پێشبینی دەکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا بارودۆخەکە خراپتر بێت. ڕاپۆرتەکان دەڵێن هێرشەکان لە لوبنان بەردەوام دەبن، هەردوولا بەرپەرچی یەکتر دەدەنەوە".

ئیسرائیل بە واشنتنی ڕاگەیاندووە، "پلانی هەیە کاری سەربازی بەکار بهێنێت بۆ فشار خستنە سەر حزبوڵڵا بۆ ڕازیبوون بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی کە ڕێگە بە ئیسرائیلییەکان بدات بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، چونکە بەهۆی هێرشە ڕۆژانەییەکانی حزبوڵڵاوە هەزاران ماڵ لە ئیسرائیل چۆڵکراون".

ئێستا ناکۆکییەکانی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل زیاتر بوون، هەردوولا بە بەردەوامی مووشەک بارانی یەکتر دەکەن و ئامانجی هێرشەکانیان دژی یەکترە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هێرشانە بەردەوام بێت و فراوانتر بێت لە داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین