راوێژكارێكی ئەمنی كەتائبی حزبوڵای عێراق لە دیمەشق كوژرا
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (21/9/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، بەرپرسێكی حزبوڵا ئاشكرای كردووە خەفاجی لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانی ئەو گرووپە لە دیمەشق كوژراوە و چەند كەسێكیش برینداربوونە.
لە لایەكی دیكەوە روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ جەخت لەسەر بۆردوومانەكە دەكاتەوە و باسیشی لە كوژرانی سەركردیەك كردووە، بەڵام نەیتوانیووە ناوەكەی پشتڕاست بكاتەوە.
رووانگەی سووری ئاماژە بەوە دەكات ئۆتۆمبێلی سەركردەیەك بە سووتاوی لە نزیك شوێنی ئەو گرووپە دۆزراوەتەوە، كە (10) كیلۆمەتەر لە فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی دووربووە.
رامی عەبدورەحامان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری راگەیاند، كاتژمێر پێنجی بەیانی سەركردەیەك كوژراوە بەڵام ناسنامەكەی ئاشكرا نەبوو.
سەبارەت بە لایەنی پەیوەندیدار، ئەو گرووپە ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات، كە پێشتریش چەندین گورزی لە گرووپە چەكدارەكان وەشاندراوە.
سەبارەت بە هەڵوێستی ئیسرائیل تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی نەداوە، پێشتریش چەندین بەرپرسی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لەناو خاكی سووریا كوژراون، گرووپەكان ئیسرائیلیان تۆمەتباركردووە.
لە مانگی ئۆتۆبەری ساڵی رابردوو، گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران دەیان هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان كردۆتە سەر هێزەكانی ئەمەریكی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا و عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment