رووسیا ئامادەکارى بۆ سەردانى ڤلادیمێر پووتین بۆ تورکیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین رایگەیاند، "هیواخوازین ئامادەکارییەکان ئەوکات  سەردانی ڤلادیمێر پووتین بۆ سەردانى تورکیا و کۆبوونەوەى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان تەواوبێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/9/2024) ماڵپەری (ntv) بڵاویکردەوە، گوتەبێژی کرێملین رایگەیاند، "هەرکاتێک ئامادەکارییەکان تەواوبێت، سەرۆکی رووسیا سەردانی تورکیا دەکات." 

پێسکۆڤ لە لێدوانەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، "مۆسکۆ هیوادارە ڤلادیمێر پووتین رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لوتکەی برێکس کۆببنەوە، کە بڕیارە لە کازان لە رووسیا بەڕێوەبچێت و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ بکەن."

گوتەبێژی کرێملین  سەرنجی خستە سەر شەڕی ئۆکراینا و گوتی، "پێمانوایە ئەمریکا وەڵامی گونجاو دەداتە ئۆکراینا بۆ ئەوەی رێگەی پێبدات ڕاستەوخۆ بە مووشەکی چەکی دوور مەودا (ATACM) هێرشبکاتە سەر خاکی رووسیا."

لەدوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دوو رۆژ بەر لەئێستا رایگەیاند،  "ئێستا کارلەسەر ئەوە دەکەین چ بریارێکی گونجاو دەدەین ئایا سنووردارکردن لەسەر ئۆکراینا هەڵدەگرین بۆ بەکارهێنانی چەکی دوور مەودا لە دژی رووسیا بەکاربێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین