نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی یەکلایی کەرەوە دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هەفتەی داهاتوو کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێکی فەڵەستین دەدات سەبارەت بە مانەوەی نایاسایی ئیسرائیل لە خاکی فەڵەستین.

ڕۆژی سێشەممە (10/ئەیلوول/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک بدات کە لە لایەن فەڵەستینەوە پێشکەش کراوە، کە دووپاتی ئەوە دەکاتەوە داگیرکردنی ناوچەکانی فەلەستین لە لایەن ئیسرائیلەوە نایاساییە و دەبێت هەموو شوێنەکان بە جێبهێڵێت".

دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "دەبێت ئەم کارە بە زووترین کات ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕەشنووسی بڕیاری کۆمەڵەی گشتیی ماوەی شەش مانگی دیاری کردووە".

گرووپ و ڕێکخراوە مرۆییە جیاوازەکان، "داوا دەکەن (193) ئەندامی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە (18) ی ئەم مانگە دەنگ بدەن، پرۆسەی دەنگدانەکە تەنیا پێش چەند ڕۆژێک لە گەیشتنی سەرکردەکانی جیهان بۆ نیویۆرک بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت".

دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمەڵەی گشتی کرد، "بڕیارەکە ڕەت بکاتەوە، لە بەرامبەردا چەکدارانی حەماس بە تاوانبار هەژمار بکات، داوای دەستبەجێی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان بکات".

لە (1967) ئیسرائیل دەستی بەسەر کەناری ڕۆژئاوا، کەرتی غەزە و قودسی ڕۆژهەڵاتدا گرت کە ناوچەکانی مێژووی فەڵەستینییەکانە و دەیانەوێت ببنە دەوڵەت. لە (7)ی تشرینی یەکەمی (2023) چەکدارانی حەماس هەڵیانکوتایە سەر ئیسرائیل، نزیکەی (1200) کەسیان کوشت، (250) بارمتەیان ڕفاند.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستینی، بەشێکی زۆری ناوچەکانی فەلەستین لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە وێران کراوە، نزیکەی (2.3) ملیۆن دانیشتووی ئەو ناوچەیە لە ماڵ و شوێنی خۆیان ئاوارە بوون، برسیێتی و نەخۆشی کوشندە بوونی هەیە، لە سەرەتای جەنگەکەوە بەلایەنی کەمەوە (40) هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین